پرۆسەى دەنگدانى هەڵبژاردنى عێراق کۆتاییهات کوردستانی

نوچەنێت:

وەک پێشتر كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند بوو، ئەمڕۆ كاتژمێر (06:00)ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م بنكه‌كانی ده‌نگدان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق و هەرێمى کوردستان داخران و ئامێرەکان وەستێندران.

ئەمڕۆى یەکشەممە (10)ى تشرینى یەکەمى (2021)، هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بەڕێوەچوو، کە تێیدا وەک چاوەڕێ دەکرا، ڕێژەى بەشدارى دەنگدەران لەو هەڵبژاردنە لە هەندێ شوێن لە ئاستێکى باش دا نەبوو.

بەپێى ڕاگەیێندراوى كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، تا کاتژمێر (12)ى نیوەڕۆ رێژەى بەشدارى هاووڵاتییان لە هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، لە پارێزگاکانى هەولێر(21%)و سلێمانى (16%)، دهۆک (22%) بووە.

پێشبینى دەکرێ، لە چەند ڕۆژى داهاتوو، کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق ئەنجامى پرۆسەى گشتیى دەنگدانى عێراق ڕابگەیێنێت.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین