کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان رێژەى بەشدارى دەنگدەران بڵاودەکاتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق، ڕێژەى دەنگدان لە سەرجەم پارێزگاکانى عێراق لە هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بڵاودەکاتەوە و بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى کۆمیسیۆن، تا کاتژمێر (12) نێوەڕۆ  ڕیژەى بەشدارى دەنگدەران لە هەولێر (21%) و سلێمانى (16%) بووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (10)ى تشرینى یەکەمى (2021)، کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق لە ڕاگەیێندراوێکدا داتاى ڕێژەى بەشدارى هاووڵاتییان لە دەنگدا تا کاتژمێر (12)ى نیوەڕۆ ئاشکرا کرد، کە تێیدا جگە لە پارێزگانى هەرێمى کوردستان، لە پارێزگاکانى دیکەى عێراقیش رێژەى بەشدارى دەنگدەران کەمە.

هەر بەپێى داتاکەى کۆمیسیۆنى باڵاى عێراق، تا کاتژمێر (12)ى نیوەڕۆ لە پارێزگاى رەسافە تەنها (10%)ى هاووڵاتییانى ئەو پارێزگایە چوونەتە بنکەکانى دەنگدان.

سەبارەت بە ئاستى ڕێژەى بەشدارى دەنگدەران لە پارێزگاکانى هەرێمى کورستان، بەرزترین ڕێژە لە پارێزگاى دهۆک بووە کە ڕێژەکەى (22%)بووە، هەر یەکە لە پارێزگانى هەولێر (21%)، سلێمانى (16%) بووە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین