مەلا بەختیار: هاتنى ژمارەیەکى کەمى خەڵک بۆ دەنگدان ڕەخنەیە لە سیاسەتەکان کوردستانی

نوچەنێت:

مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی، دواى بەشداریکردنى لە هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنییەکەیدا ڕایگەیاند، "دەبێ هەموو لایەنە سیاسییەکان دواى هەڵبژاردن لەوە تێبگەن نەهاتنى ئەو ڕێژە زۆرەى خەڵک بۆ دەنگدان ئەوە ڕەخنەیە."

ئەمڕۆ یەکشەممە (10)ى تشرینى یەکەمى (2021)، مەلا بەختیار لە یەکێک لە بنکەکانى دەنگدان لە سلێمانى لەسەر کەمى بەشداریکردنى دەنگدەرانى کورد بە تاسیبەت لە ناوچەکە کێشە لەسەرەکان ڕایدەگەیێنێت، "کەم دەنگدانی کورد لە ناوچە کێشە لەسەرەکان و هەرێمی کوردستان سەنگ و قورسایی کورد کەمدەکات."

جەختیش لەوەدەکاتەوە، کە دەبێ هێزە کوردستانییەکان بە یەک بەرنامە بچنە بەغدا و یەک ئاراستەیان هەبێت و یەکرێز بن، دەشڵێت، "نەهاتنى ئەو ژمارە زۆرەی هاووڵاتییان بۆ دەنگدان، ئەمە رەخنەیەو دەبێ ئەمە رامان بچڵەکێنێ".

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین