دوای ساڵانێک شاردنەوە ئەمریکا ژمارەی کڵاوە ئەتۆمییەکانی ئاشکرا دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت ـ فرانس ٢٤

دوای ئەو شاردنەوە و ناڕوونییەی چوار ساڵ بوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا  سەبارەت بە چەکە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەی سەپاندبووی، ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ یەکەمجار لە ماوەی چوار ساڵدا ژمارەی ئەو کڵاوە ئەتۆمییانەی ئاشکراکرد کە وڵاتەکەی کۆگای کردوون.

وەزارەتی درەوەی ئەمریکا دوا ئاماری راگەیاند کە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ئامادەکراوە و دەڵێت تاوەکوو ئەو بەروارە سوپای ئەمریکا ٣٧٥٠ کڵاوەی ئەتۆمی لە کۆگاکانیدا هەبووە، ئەوەش بەراورد بە ساڵیک پێش خۆی ٥٥ کڵاوەی کەمترە و بەراورد بە هەمان ڕۆژی ساڵی ٢٠١٧ ش بڕی ٧٢ کڵاوەی کەمتر بووە.

ئەم بڕە لە کڵاوەی ئەتۆمیی ئەمریکا، کەمترین بڕە لە دوای ئەوەی زۆرترین بڕ لە گەرمەی جەنگی سارددا لەگەڵ رووسیا تۆمارکرابوو لە ساڵی ١٩٦٧ کە ژمارەی کڵاوە ئەتۆمییە کۆگاکراوەکانی ئەمریکا ٣١ هەزار و ٢٥٥ کڵاوە بووە.

ئامارە نوێیەکە ڕۆژی ٥ی ئەم مانگە ئاشکرا کرا و لەکاتێکدایە کە ئیدارەی بایدن لە هەوڵدایە بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی چاودێریی چەک لەگەڵ ڕوسیا، دوای ئەوەی لە سەردەمی ترەمپدا ئەو گفتوگۆیانە پەکیان کەوتبوو.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین