دەستەى دەستپاکى هەرێم ستراتیژیەتیى نیشتیمانى بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى گەندەڵى ڕاگەیاند
نوچەنێت:
ئەمڕۆ چوارشەممە شەشى تشرینى یەکەمى (2021)، د. ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پڕۆژەى ستراتیژی نیشتیمانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى گەندەڵى، سێ خاڵى سەرەکى لە خۆ دەگرێت کە بریتین لە، چاودێری راییکردنی کاروباری سێ دەسەڵاتەکان و دامەزراوە سەربەخۆکان، چاودێری راییکردنی کاری پارتە سیاسییەکان، رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دەزگاکانی راگەیاندن.
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان ئاشکراشى کرد، چاودێری سەرجەم دەزگاکانی کەرتی تایبەت یەکێکە لە خاڵەکانى ستراتیژیەتیى ڕووبەڕووبنەوەى گەندەڵى، بە مەبەستى برەودان بەکولتووری هۆشیاری و روبەڕوبونەوەی گەندەڵی و حکومڕانییەکی شەفافە لەگەڵ بونی کارنامەیەکی رون بۆ بەڕێوەبردنی دامەزراوەکان.
دەشڵێت، پێشتر ئەم ستراتیژیەتەى دەستەکەیان ڕەوانەى ئەنجوومەنى وەزیران کردووە، بەڵام بەهۆى هەبوونى چەند تێبینییەک لەلایەن حکوومەتەوە، جارێکى تر پێداچوونەوەمان بۆ کرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment