له‌ هه‌ولێر ژنێكى عه‌ره‌ب هاوسه‌ره‌كه‌ى خۆى ده‌كوژێت کوردستانی

لاڤین عومه‌ر، تایبه‌ت به‌ نوچه‌نێت

شه‌وى رابردوو له‌ گه‌نجان ستى شارى هه‌ولێر ژنێك به‌ هاوكارى براكه‌ى هاوسه‌ره‌كه‌ى خۆى كوشتووە و پۆلیسى هه‌ولێر ده‌ڵێ، “كوژراوه‌كه‌ى ته‌مه‌نى 30 ى ساڵه‌”

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ چوارى تشرینى یه‌كه‌م، هۆگر عه‌زیز  گوته‌بێژى پۆلیسى هه‌ولێر له‌ لێدوانێكى بۆ  نوچه‌نێت گوتى، "شه‌وى رابردوو هه‌واڵى كوشتنى كه‌سێكمان له‌ گه‌نجان ستى سنوورى ناحیه‌ى به‌حركه‌ پێگه‌یشت". 
وەک هۆگر عه‌زیز باسی کرد كه‌سه‌ كوژراوه‌كه‌ ته‌مه‌نى 30 ساڵه‌ به‌ ناوى رافد رعد پیشه‌ى ئه‌ندازیاره‌، هۆگر عه‌زیز ده‌ڵێ، "دواى به‌ دواداچوون بۆمان ده‌ركه‌وت كه‌ كێشه‌كه‌ كێشه‌یه‌كى خێزانییه‌ و دوو كه‌سیش به‌هۆى تاوانه‌كه‌ كوژراون، كه‌ یه‌كێكیان هاوسه‌ره‌كه‌یه‌تى و ئه‌ویتریشیان براى هاوسه‌ره‌كه‌یه‌تى".
له‌كۆتایى لێدوانه‌كه‌ى هۆگر عه‌زیز گوتى، "هه‌ر دوو كه‌سه‌كه‌ ده‌ستگیر كراون و به‌ ماده‌ى 406ى یاساى سزادانى عێراقى دراونه‌ته‌ دادگا".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین