حەیدەر شەشۆ: هەموومان بەرپرسیارین لەو سوکایەتییەى ئەمڕۆ بە ئێزدییەکان کرا کوردستانی

نوچەنێت:

فەرماندەى هێزى ئێزدیخان، دواى رێگریکردنى پەکەکە لە کاندیدانى پارتى لە شنگال هاتە دەنگ و دەڵێت،  ئەو رێگریه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ خوشك و براكانمان كرا، به‌ هه‌موو پێوه‌رێك دووره‌ له‌ هه‌موو بنه‌ماكانی دیموكراتیه‌ت.

ئەمڕۆ شەممە دووى تشرینى یەکەمى (2021)، حه‌یده‌ر شه‌شۆ، فەرماندەی هێزی ئێزیدخان، لەسەر گرژیى و رێگرییەکانى پەکەکە لە کاندیدانى پارتى بۆ شنگاڵ ڕاگەیاند، ئه‌و كچ و خوشكانه‌ی به‌نیاز بوون سه‌ردانی مه‌زارگه‌ی شه‌رفه‌دین و شنگال بكه‌ن، کەسى  ئێوه‌ بوون، هەموومان به‌رپرسیارن له‌و سووكایه‌تییه‌ی به‌ ئێزیدییه‌كان ده‌كرێت، دەبێ ئه‌مڕۆ بڕیاری خۆتان بده‌ن، ئه‌گینا مانای وایه‌ كه‌ ئێوه‌ رێگه‌ به‌ چه‌ند كه‌سێكی سه‌ر به‌ لایه‌نێك ده‌ده‌ن، كه‌ رێگری له‌ هه‌ر كه‌سێك بكه‌ن، كه‌ بیانه‌وێت بێنه‌‌ ناو شنگال و كاروباره‌كانیان رایی بكه‌ن.

ئەم قسانەى حەیدەر شەشۆ لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ دواى ئەوەى کاندیدانى پارتى ویستیان بچنە ناو شنگال، بەڵام لەلایەن هێزێکى پەکەکەوە ڕێگریان لێکرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین