کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق: هەر کەسێک کارتى دەنگدان وەربگرێتەوە کارتێکى مۆبایلى پێدەدەین کوردستانی

نوچەنێت:

کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق وادەى کۆتایی ڕۆژى دابەشکردنى کارتى دەنگەدان ڕادەگەیێنێت و دەشڵێت، هەر هاووڵاتییەک بچێت بۆ وەرگرتنەوەى کارتى دەنگدان، بەبڕى دە هەزار دینار کارتى مۆبایلى پێدەدەرێت.

ئەمڕۆ شەممە (2)ى تشرینى یەکەمى (2021) کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژى سێشەممەى (5)ى ئەم مانگە، کۆتا ڕۆژ دەبێت بۆ دانەوەى کارتى بایۆمەترى دەنگدان بە هاووڵاتییان.

هاوکات کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژە بەوەشدەکات، هەر هاووڵاتییەک بچێت بۆ وەرگرتنەوەى کارتى بایۆمەترى دەنگدان، وەک هاندانێک بە بڕى دە هەزار دینار کارتى مۆبایلى پێدەدەرێت.

جێگەى ئاماژەپێدانە، پێشتر کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاندبوو، وەک هاندانێک هەر هاووڵاتییەک کارتى بایۆمەترى دەنگدان وەربگرێتەوە بڕێک پارەى پێدەدەرێت، بەڵام دواتر پاداشتەکە گۆڕا بۆ کارتى مۆبایل. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین