کوردستانی

نوچه‌نێت: میدیاكان

سه‌ركونسوڵی كۆریای باشوور له‌ شاری هه‌ولێر، ڕایگه‌یاند به‌ گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی و ئه‌زموونی چه‌ند ساڵه‌ی كاركردنی خۆیشی له‌ هه‌رێمی كوردستان، بۆی ده‌ركه‌وتووه،‌‌ كوردستان یه‌كه‌مین شوێنی سه‌رزه‌وییه‌، كه‌ كشتوكاڵی تێدا كراوه‌.

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێك كه‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی (30/ئه‌یلول/2021) چۆی كوانژین سه‌ركونسوڵی گشتی كۆریای باشوور له‌ هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی كردووه‌ و له‌گه‌ڵ پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی دیداری هه‌بووه‌، له‌و دیداره‌دا ئاماژه‌ی به‌ چه‌ند لایه‌نێكی مێژوویی و كولتووری كوردستان داوه‌.

سه‌ركونسوڵی كۆریای باشوور جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌ گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ و ئه‌زموونی پازده‌ ساڵه‌ی كاركردنی خۆی له‌ هه‌رێمی كوردستان، بۆی ده‌ركه‌وتووه‌ كوردستان لانه‌ی شارستانییه‌ته‌ و یه‌كه‌مین شوێنی سه‌رزویشه‌، كه‌ كشتوكاڵی تێدا كراوه‌، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌یشداوه‌، كوردستان كولتورێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی پێكه‌وه‌ ژیانی هه‌یه‌ و جوانترن نموونه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی پیشانی جیهان داوه‌.

هه‌ر هه‌مان ڕۆژ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینیی، له‌ ژێر ناوی (دیپلۆماسییه‌تی گشتی) سیمینارێكی بۆ سه‌رۆكونسوڵی گشتی كۆریای باشوور رێكخست، به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێك كه‌ په‌یجی كونسوڵخانه‌ی كۆریای باشوور بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، نوێنه‌رانی هه‌موو ئاینه‌كانی كوردستان له‌و سیمیناره‌دا ئاماده‌بوون، سه‌ركونسوڵی كۆریای باشوور ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، دیپلۆماسیه‌ت رێگه‌یه‌كی گرنگه‌ و وه‌ك هێزێكی نه‌رم له‌ نزیكردنه‌وه‌ و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی نێوان گه‌لان، ڕۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌یه‌، سه‌ركونسوڵ جه‌ختی له‌وه‌یش كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ هاووڵاتیانییش هاوشێوه‌ی حكومه‌ته‌كان، ده‌توانن كار و چالاكی دیپلۆماسیی ئه‌نجام بده‌ن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین