كازمى پێشنیارى لێبوردنى تایبه‌ت ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئاشكراى كرد، پێشنیارى كردووه‌ لێبوردنى تایبه‌ت بۆ نه‌وجه‌وانان و ژنان بدرێت و ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه‌ نه‌گرێته‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر تاوانى گه‌نده‌ڵى و تیرۆر گیراون.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 30ى ئه‌یلوول مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ وتارێكیدا له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ئاشكراى كرد، پێشنیارى لێبوردنى تایبه‌تی بۆ گرتووخانه‌كانى نێوجه‌وانان و ژنان كردووه‌.

مسته‌فا كازمى گوتى، "ئه‌مڕۆ پێشنیارى لێبوردنى تایبه‌تمان كردووه‌ له‌ نه‌وجه‌وانان و ژنان، ته‌نیا دۆسییه‌كانى تیرۆر و گه‌نده‌ڵى و به‌كارهێنانى سامانى گشتى نه‌بێت".

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراقیش مسته‌فا كازمى گوتى، "من خۆم سه‌رپه‌رشتى ئاسایشى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن و رێگه‌ناده‌م هیچ پێشێلكارییه‌ك كاریگه‌رى له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامه‌كانى هه‌بێت".

بڕیاره‌ 10ى مانگى داهاتوو هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق به‌ڕێوه‌ بچێت و چه‌ند مانگێكه‌ مسته‌فا كازمى لیژنه‌ى باڵاى ئه‌منى بۆ پاراستنى هه‌ڵبژاردن پێكهێناوه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین