هێزێكی پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتیی، پێشێلكاری یاسایی ئه‌نجام ده‌دات کوردستانی

تایبه‌ت به‌ نوچه‌نێت

له‌ باره‌گای هه‌ردوو لیوای (سێ) و (حه‌وت)ی تایبه‌تی سه‌ر به‌ یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رخستنی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌مه‌یش به‌ پێشێلكاری یاسایی داده‌نێرێت.

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێك كه‌ له‌ په‌یجی فه‌رمی لیوا ئه‌یوب سه‌عید سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ردوو لیوای (سێ) و (حه‌وت)ی تایبه‌تی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌،‌ به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی یه‌كێتیی، ڕۆژی (27/ئه‌یلول/2021) له‌ باره‌گای ئه‌و لیوایانه‌، ئاهه‌نگێك بۆ سه‌رخستنی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان، كه‌ لیستی یه‌كێتیی و گۆرانه‌ ڕێكخراوه‌.

سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و دوو لیوایه‌، ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته‌ڕوو، له‌و ئاهه‌نگه‌دا به‌شێك له‌ ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و فه‌رمانده‌كانی ئه‌و یه‌كه‌ سه‌ربازییانه‌ هونه‌رمه‌ندان ئاماده‌ی بوون، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، كه‌ به‌ گوێره‌ی مادده‌ی (47)ی یاسای ژماره‌ (38)ی ساڵی (2007) كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ یاسای ڕاژه‌ و خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌، ئه‌و چالاكییانه‌ ڕێ پێدراو نین، چونكه‌ له‌و مادده‌یه‌دا هاتووه‌:"نابێت چالاكی حیزبی له‌ نێو ڕیزه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بنوێنرێت".

لیوای (سێ) و لیوای (حه‌وت)ی تایبه‌ت، دوو لیوای هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانن، به‌ گوێره‌ی زانیاری بڵاوكراوه‌ی په‌یجی لیوا ئه‌یوب سه‌عید كه‌ سه‌رپه‌رشتیارییانه‌، ئه‌و لیوایانه‌ به‌ لیوا تایبه‌ته‌كانی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ناو ده‌برێن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین