دوو پۆلیس لە هەولێر بە سەختى بریندار دەکرێن کوردستانی

نوچەنێت:

وتەبێژى پۆلیسی هەولێر رایدەگەیێنێت، لەکاتى دەستگیرکردنى دوو تۆمەتبار، شەوی رابردوو لە رووبەڕووبونەوەیەکدا دوو کارمەندی پۆلیسى هەولێر بە سەختی بریندار دەبن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (30)ى ئەیلوولى (2021)، مقدەم هۆگر عەزیز وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، شەوى ڕابردوو لە یەکیک لە گەڕەکانى هەولێر، دوو تۆمەتبار هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵى هاووڵاتییەک، لەوکاتەدا کە هێزەکانى پۆلیس چاودێری ماڵی ئەو هاووڵاتییەیان دەکرد تۆمەتبارەکان بە چەک رووبەڕووی هێزەکانى پۆلیس بوونەتەوە.

ڕووبەڕووبوونەوەى نێوان دوو تۆمەتبارەکە و هێزەکانى پۆلیس دوێنێ شەو کاتژمێر (2:00) شەوى ڕابردوو ڕوویداوە.

هاوکات مقدەم هۆگر عەزیز ئاشکراى دەکات، لە ئەنجامى ئەو روبەڕوبونەوەیەدا دوو کارمەندی هێزەکانى پۆلیس بە سەختی برینداربوون، بەڵام توانراوە تۆمەتبارانی سەرەکی ڕووداوەکە دەستگیربکرین.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین