ده‌بێت جارێكى تر بۆ بودجه‌ هه‌رێم دانوستاندن له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكارى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، باس له‌ ئاماده‌كارییه‌كانى بودجه‌ى گشتى بۆ ساڵى 2022 ده‌كات و سه‌باره‌ت به‌ پشكى هه‌رێمى كوردستان دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ ده‌بێت دانوستاندنى سیاسى له‌سه‌ر بكرێت.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 29 ى ئه‌یلوول مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكارى كازمى له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى باس له‌ ئاماده‌كارییه‌كانى بودجه‌ى گشتى عێراق ده‌كات و هه‌ندێك ورده‌كاریى ئاشكرا ده‌كات.

له‌وانه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات له‌ ره‌شنووسه‌كه‌ نرخى به‌رمیلێك نه‌وت به‌ 50 دۆلار ده‌خه‌ملێنرێت و هه‌لى دامه‌زراندنیش له‌ بودجه‌كه‌ ده‌بێت، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كى گه‌وره‌ نابێت.

سه‌باره‌ت به‌ پشكى هه‌رێمیش له‌ ره‌شنووسى پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ى ساڵى 2020 ده‌ڵێ، "ئه‌مه‌ بۆ دانوستاندنى سیاسى نێوان حكومه‌تى عێراق و هه‌رێم جێده‌هێڵدرێت".

دواى مشتومڕ و دانوستاندنێكى زۆر له‌ 31ى ئادارى رابردوو بودجه‌ى عێراق بۆ ساڵى 2021 به‌ دیاركردنى پشكى هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه‌ له‌ په‌رله‌مانى عێراق په‌سه‌ند كرا. به‌ڵام به‌غدا هیچ پاره‌یه‌كى نه‌ناردووه‌ و ته‌نیا چه‌ند مانگێكه‌ مانگانه‌ بڕى 200 ملیار دینار بۆ هه‌رێمى كوردستان ره‌وانه‌ ده‌كات.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین