شێخ ئه‌دهه‌م بارزانی ڕه‌خنه‌ له‌ سه‌رۆکی په‌رله‌مان و جێگره‌که‌ی ده‌گرێت کوردستانی

نوچه‌نێت: تایبه‌ت

شێخ ئه‌دهه‌م بارزانی، په‌یامێک ئاراسته‌ی سه‌رۆکی په‌رله‌مان و جێگره‌که‌ی ده‌کات و لێیان ده‌پرسێت:"تا ئێستا لە بەرانبەر جەماوەری کوردستان، بە وێژدانەوە بڕیارەکانتان دەرکردوون؟".

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی (27/ئه‌یلول/2021) شێخ ئه‌دهه‌م بارزانی به‌رپرسی پێشووی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌، په‌یامێکی ئاراسته‌ی ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان و هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان کرد، له‌و په‌یامه‌دا جه‌ختی له‌سه‌ر لێدوانه‌کانییان کرده‌وه‌‌، که‌ له‌ هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، حیزبه‌کانی یه‌کترییان به‌ ساخته‌کاری تۆمه‌تبار کردبوو.
ئه‌دهه‌م بارزانی له‌و په‌یامه‌دا ده‌ڵێت:"هەرچۆنێک ئەو پرسە لێک بدرێتەوە، تاوانبارکردنی یەکتر وەکو دوو بەرپرسی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، کە هەستیارترین جومگەی دەسەڵاته‌، کە دەسەڵاتی یاسادانانە لە کوردستان، هیچ پاساوێک قبوڵ ناکات، چونکە ئەگەر ئەو دوو کەسایەتیە بەڕێزە ئاگاداری لە پێشینەیان لەبارەی تەزویری لایانەکانیان هەیە، ئەی بە چ لۆژیکێک بەرپرسیاریەتی ئەو جومگە هەستیارەی دەسەڵاتی کوردستانیان لەئەستۆ گرتووە، کە ھەر وەک خۆیان دەڵێن «نەک من»، لە سەر بنەمای تەزویر و موزەیەفی و ساختکاری".
شێخ ئه‌دهه‌م بارزانی، له‌ کۆتایی په‌یامه‌که‌یدا ڕوو له‌ سه‌رۆکی په‌رله‌مان و جێگره‌که‌ی ده‌کات و ده‌پرسێت:"ئایا دەتوانن بڵێن، تا ئێستا لە بەرانبەر جەماوەری کوردستان، بە وێژدانەوە بڕیارەکانیان دەرکردووە، ئایا ئەوەی لە سەر ساختەکاری ئاوەدان دەکرێت چی پێدەوترێت؟".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین