سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان: کۆبوونەوەى (السلام والاسترداد) به‌‌ هیچ شێوەیه‌ک هه‌ڵوێستی هه‌رێمی کوردستان نییه کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، دەربارەى کۆبوونەوەکەى (السلام والاسترداد) ڕاگەیێندراوێکى بڵاودەکاتەوە و تێیدا دەڵێت، "ئه‌وه‌ی له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ ده‌رچووه‌، به‌‌ هیچ شێوەیه‌ک بۆچوون و سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی هه‌رێمی کوردستان نییه‌."

ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە (25)ى ئەیلوولى (2021)، سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان،لەڕاگەیێندراوەکەیدا ئاماژە بەوەشدەکات، "دووپاتى دەکەینەوە کە هەر باس و هەڵوێست و ئاراستەیەک پەیوەندى بە سیاسەتى دەرەوەوە هەبێت، بەپێى دەستوور ده‌سه‌ڵاتی حکوومه‌تی فیدراڵییە و هەرێمى کوردستان لەمبارەیەوە به‌ ته‌واوی پابەندى سیاسەتى دەرەوەى عیراقە."

لەسەر کۆبوونەوەکەى ڕۆژى (24)ى ئەیلوولى (2021) لە هەولێر، کە تێیدا ژمارەیەک کەسایەتیى عەرەب داواى ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانى نێوان عێراق و ئیسرائیل-یان کردبوو، سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان دەشڵێت، "داوا له‌ هه‌موو لایه‌نە عیراقییه‌کان ده‌که‌ین بابه‌ته‌که‌ ئارامتر وه‌رگرن و هه‌موومان چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌ بین که‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت."

 

دەقى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان:

دەربارەى کۆبوونەوەیەک کە دوێنێ هەینى 2021/9/24 بە ناوى (السلام والاسترداد) لە هەولێر ئەنجام دراوە و کاردانەوەى لێکەوتووەتەوە، ڕایدەگەیەنین کە سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان بە هیچ شێوەیەک ئاگادارى کۆبوونەوەکە و ناوەڕۆکى بابەتەکانى نەبووە و ئه‌وه‌ی له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ ده‌رچووه‌، به‌‌ هیچ شێوەیه‌ک بۆچوون و سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی هه‌رێمی کوردستان نییه‌.

دووپاتى دەکەینەوە کە هەر باس و هەڵوێست و ئاراستەیەک پەیوەندى بە سیاسەتى دەرەوەوە هەبێت، بەپێى دەستوور ده‌سه‌ڵاتی حکوومه‌تی فیدراڵییە و هەرێمى کوردستان لەمبارەیەوە به‌ ته‌واوی پابەندى سیاسەتى دەرەوەى عیراقە.

داوا له‌ هه‌موو لایه‌ن و هێزه‌ عیراقییه‌کان ده‌که‌ین بابه‌ته‌که‌ ئارامتر وه‌رگرن و هه‌موومان چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌ بین که‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

دیوانى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان

2021/9/25

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین