سەرۆکى هەرێمى کوردستان ستایشى ڕۆڵى نەمسا دەکات لە پشتیوانیکردنى کورد
نوچەنێت:
ئەمڕۆ چوارشەممە (21)ى ئەیلوولى (2021)، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە ئۆسكار ڤوستنگه‌ر باڵیۆزى نه‌مسا له ئوردن و عیراق، کە تێیدا باڵیۆزى نەمسا "خۆشحاڵیى خۆى به ئاوه‌دانى و پێشكه‌وتنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و ستایشى ڕۆڵى پێشمه‌رگه‌ى له تێكشكاندنى داعشدا كرد."
هاوکات بە پێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێم لە کۆبوونەوەکەدا، "په‌یوه‌ندیى دۆستانه و له‌مێژینه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ نه‌مسا كرا و خواستى هاوبه‌شیان بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا دووپات كرده‌وه، به‌تایبه‌تیش له بوارى ئاڵوگۆڕى بازرگانى و ده‌رفه‌تى كار و وه‌بەر‌هێنانى نه‌مساییدا له هه‌رێمى كوردستان و عیراق"، تاوتوێکرا.
ڕاگەیێندراوەکەى سەرۆکایەتیى هەرێم ئاماژە بەوەشدەکات، باڵیۆزى نەمسا "دوێنێ له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له بازرگانان و كۆمپانیاكانى هه‌رێمى كوردستان دی‌دا یان هه‌بووه و له ده‌رفه‌تى كار و هاریكاریى هاوبه‌ش و سه‌رمایه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانینان كۆڵیوه‌ته‌وه."
هەروەها سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، ستایشى دۆستایه‌تى و پشتگیریى نه‌مسا له گه‌لى كوردستان، هەر لە سەر ڕۆڵى نەمسا ڕاشیگەیاند، "لە حه‌فتاكانى سه‌ده‌ى ڕابردوو یه‌كێك بوو له‌و وڵاتانه‌ى یه‌كه‌مجار ده‌رگاى به ڕووى په‌نابه‌رانى كوردستاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها گه‌شتى ڕاسته‌وخۆى ئاسمانیى هێڵى ئاسمانیى نه‌مسایى له‌نێوان هه‌ولێر و ڤییه‌ننادا به پردێكى گرنگیى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ جیهانى ده‌ره‌وه له قه‌ڵه‌م دا."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment