جەبار قادر: ئەخلاق پرۆسەیەکە پەیوەستە بە گەشەکردن و تێگەیشتنى فکری مرۆڤەوە
دیمانهى:بەهرە حەمەڕەش
بە پێی زانستی سۆسیۆلۆژیا پێناسەی ئەخلاق چییە؟
جەبار قادر: چەندین دیدگای جیاواز بۆ پێناسەی ئەخلاق هەیە، لە کۆمەڵگەیەکەوە بۆ کۆمەڵگەیەك و له كولتورێكهوه بۆ كولتوورێكى دیكه جیاوازه، ئهخلاق بابهتێكى ڕێژهییه و بریتییه له كۆمهڵێك لێكدانهوهى بایلۆجى و كولتوورى وكۆمهڵایهتى، لە كۆمهڵگه رۆژهەڵاتییهكاندا، ئەخلاق لە چوارچێوەی ژیانی مێینە و كۆمهڵیك ڕهفتار و چوارچێوه كۆمهڵایهتییهكان دهبیندرێت. ئهگهرچى دیدگابینى دیكه ئهخلاق لهچوارچێوهى ڕێزگرتن وپابهندبوون به بهها كۆمهڵایهتییهكان و خۆشهویستىدا دهبینێتهوه. بهدیگابینییه گشتییهكه مۆراڵ بریتییه له پابهندبوون به بههاكولتوورى ومرۆییهكان و ڕێزگرتن له جیاوازى و پابهندبوون به هاوكارى كۆمهڵایهتى و دادپهروهرى كۆمهڵایهتى و قبوڵكردنى پێكهوهژیان وپێكهوه ههڵكرتن.
کەواتە کۆمەڵناسانیش بە پێی باکگراوندی كولتوورى و کۆمەڵایەتی خۆیان پێناسەی ئەخلاق دەکەن؟
جەبار قادر: ژینگە کۆمەڵایەتی و كولتوورى کاریگەری دهبێت، ئەخلاق پرۆسەیەکە پەیوەستە بە گەشەکردن و تێگەیشتنى فکری مرۆڤ بۆ هەندێک لە و دیاردانەی کە پەیوەستن بە کۆمەڵگەو ژینگەی کۆمەڵایەتی و كولتوورىیەوە، هەروەها پەیوەستن بە شێوازی بەڕێوەبردنەوە. ناکرێ ئەخلاق تەنیا لە چوارچێوەی کۆمەڵایەتی و جەستەی ژندا ببینرێت.ئەخلاق جۆرێک لە بەرپرسیارێتی کار و رەفتارکردن و بیرکردنەوەیە، کە چۆن دەتوانی ئەمانە بگونجێنی لەگەڵ لۆژیک و عەقڵ، لەگەڵ پێداویستییەکانی ژیان.
کەواتە دەتوانین ئەخلاق پۆلێن بکەین بڵێین، ئەوە ئەخلاقیاتی کارە یان ئەوە ئەخلاقی ئابوری و ئەوە سیاسییە؟
جەبار قادر: بەڵێ بەدڵنیاییەوە.
کەواتە ئەخلاقی کۆمەڵایەتی چییە؟
جەبار قادر: لە کۆمەڵگە سوننەتییەکان بریتییە لە پاراستنی بەها کۆمەڵایەتییەکان، بەڵام لە کۆمەڵگەیەک بۆ كۆمهڵگهیهكى دیكه دهگۆڕدرێت، بهشێكى دیكه به جۆرێک لە ریزگرتن لە بنەما کۆمەڵایەتی و چوارچێوە کۆمەڵایەتییەکان ببینن، بەڵام بۆ کۆمەڵگەی ئێمە وەکو بەهای کۆمەڵایەتی و جۆرێک لە پەیوەستبوونە بە چوارچێوە کۆمەڵایەتییەکانە، لە راستیدا چوارچێوە کۆمەڵایەتییەکەش لە ژێر هەژمونی ئاییندان.
ئەگەر ئەخلاق بریتی بێت لە پارێزگاری کردن لە بەها کۆمەڵایەتییەکان، ئەوا هەندێکمان پێمانوایە دەبێ هەندێ لە بەهای کۆمەڵایەتی بگۆڕدرێت یان کاڵبکرێنەوە بە تایبەت ئەو بەهایانەی کاریگەرییان لەسەر توندوتیژی هەیە؟
جەبار قادر: بەهاکان لە ژێر هەژمونی كولتوور و ئاییندان. هیچ بەهایەکیش نییە کە مێژوویەکی نەبێ، هەندێجار بەها پرۆسەیەکە کە لە نێو کۆمەڵگەوە هەڵدەقوڵێت، دروست دەبێت و گەشەدەکات و ، دەبێته جۆرێک لە پێوەری پەیوەستبوون و هەڵسەنگاندن، تەنانەت هەندێجار هۆکارە بۆئەوەی کە جۆرێک لە دروستکردنی شوناس و پێگەی کۆمەڵایەتی، مەرج نییە ئەوەی بەهابوو باش بێت، هەندێ بەهای کۆمەڵایەتی هەیە خراپە.
دواجار قۆناغەکانی مێژووی پەرەسەندن بەشێک لەو بەهایانەى كه لهكۆمهڵگهدا ههن بۆخۆی کاڵ دەکاتەوە. تۆڵەسەندنەوە و ژن بەژن، هەندێ بەهای دیکە هەبوون کە بەهای گرنگ بوون لە کۆمەڵگە، بەڵام ئەم بەهایانە کاڵ بوونەوە ئەگەرچی بەشێک لە کۆـەڵگەش تا ئێستا ئەم بەهایانە بە هەند وەردەگرێ و رێزیان لێدەگرێ. ئەگەر بهوردى وردبینهوه؛ بەهای تۆڵەسەندنەوە تا ئێستا بە گرنگ هەژمار دەکرێت، بەڵام جۆرێک لە پەیوەستبوون بەم بەهایەوە هەیە. لەبەرئەوەی لەگەڵ لۆژیک و عەقڵ و ئاستی بیرکردنەوەی تاکەکان، گۆڕانکاری بەسەردا دێت و ناگونجێت. مەرج نییە ئەمه بەهایەکی تهنردووست ودرووست بێ. پێویستە هەندێ بەها لەرووی چوارچێوەی یاساییەوە جۆرێک لە پەیوەستبوونیان بۆدیاری بکرێت بۆ نموونە بەهای تۆڵەسەندنەوە.
کەواتە دەتوانین بەپێێ ئەو پێناسەیە بڵێین، توندوتیژی لەسەر بنەمای رەوایەتیدان بەو بەهایانە بەرامبەر بە رەگەزی مێینە ئەنجام دەدرێت؟
جەبار قادر: كولتوور و ژینگەی کۆمەڵایەتی هەردووکیان هەندێجار رەوایەتییان داوە بە بەردەوامی توندوتیژی، چ بەرامبەر بە مێینە چ بەرامبەر بە خێزان و بواری تر، بەڵام ئاستی هوشیاری کۆمەڵگە کاریگەری هەیە.
کاتێک بەهایەک هەیە. بە پیرۆز سەیردەکرێت، کەواتە توندوتیژی بووەتە بەها؟
جەبار قادر: مەرج نییە وەکو بەها مامەڵە لەگەڵ توندوتیژیدا بکەی، چونکە توندوتیژه دیاردهیه، لهوانهشه له كۆمهڵگهیهكهوه بۆ كۆمهڵگهیهكى دیكه جیاواز بێت.
بۆچی پێتوایە بەها نییە لە کاتێکدا لێدان و ئازاردانی ژن تا ئێستاش وەک ئازایەتی پیاو دەژمێردرێت؟
جەبار قادر: تا ئێستاش جۆرێک لە پەیوەستبوون و رێزگرتن لە چوارچێوهى كۆمهڵایهتى دهبیندرێن. بۆنموونه خێزان دامهزراوهیهكى كۆمهڵاتى دیار وكاریگهره .
بەڵام لەناو ئەو رێزگرتن و چوارچێوە خێزانییە رەگەزی مێ دەچەوسێنرێتەوە.
جەبار قادر: هەندێجار ژینگە کۆمەڵایەتی و كولتوورىیەکەو ئاستی هوشیاری رۆڵ دەبینێ.
بەڵام لە ژینگە كولتوورى و کۆمەڵایەتییەکە ئەو بەهایانەی تێدا باڵادەستە کە رەوایەتی بە پیاوێک دەدات مۆڵەت بە خۆی بدا کە لە ژنێک بدات.
جەبار قادر: مەرج نییە، بەڵام بیرتبێ ئەو ژینگە کۆمەڵایەتی و كولتوورىیەی کە هەیە کاریگەری لەسەر بیرکردنەوەی تاکەکان هەیە. هەروەها کاریگەری جۆری لەسەر رەفتاری مرۆڤەکان هەیە. هەندێجار لەوانەیە دامودەزگا ئایینی و کۆمەڵایەتییەکان وەکو پێویست رۆڵی خۆیان نەبینیبێت. یان لە ئاستی بەرپرسیارێتیدا نەبن بۆ بڵاوکردنەوەی هوشیاری، لەسەر چۆنێتی مامەڵەکردن لەسەر خێزان و مێینە .
پرسیارى گرنگ ئهوهیه چۆن رێز له مافهكانى ژن بگرین و مافهكانى بپارێزین، باشترین ههنگاو بریتییه له بڵاوكردنهوهى هوشیار و خۆشهویستى . لەوانەیە هەندێجار کەموکورتی لە دامودەزگای ئێمەدا هەبێت، ئەو دامودەزگایانەی کە بەرپرسن لە پرۆسهى پێگهیاندنى كۆمهڵایهتى. پرسیار ئهوهیه كه دامودهستگهى خێزان چ رۆڵێكی بینیوە لە پرۆسەی پێگهیاندنى كۆمهڵایهتى؟. دامودهستگهى پەروەردەییهكان توانیویانە ئەو رۆڵە ببیننن، کە كولتوورى خۆشەویستی و پێکەوە ژیان بڵاوبکەنە، هەروەها گوتاری ئایینی پێویستە بهجۆرێك بێت كه بهشێكى گرنگ بێت له بڵاوكردنهوهى خۆشەویستی و ڕیزگرتن له یهكترى. هەروەها سۆشیال میدیا و راگەیاندن توانیویەتی پەرە بە كولتوورى خۆشەویستی و لێبوردەیی بدات؟ سستمە سیاسییەکەیە کە دەبێ رۆڵ ببینێت، بەڵام هیچ یەکێک لەم دەزگایانە نەیانتوانیوە وەکو پێویست کاریگەری لەسەر تاک دابنێن و رۆڵێ خۆیان ببینن.
كولتوورى ئێمە کاریگەری هەیە یان رەوایەتی دەدات بەوەی کە مێینە توندوتیژی بەرامبەر بکرێت، ئاین یەک لە بنەما گرنگەکانی كولتوورە، ئاین سستمێکی تا راددەیەک پیاوسالارانەیە، چونکە ئەوانەش کە لێکدانەوەی بۆ ئایننەکان دەکەن پیاون.
بەهاکان لە ژێر هەژمونی كولتوور و ئاییندان. هیچ بەهایەکیش نییە کە مێژوویەکی نەبێ
جەبار قادر: پێناسەی كولتوور بەپێی قۆناغەکان جیاوازە، ئەگەر پێشتر پێناسەی كولتوورت کردبا ئەوا بەستراوەتەوە بە دابونەریت و بەها و نۆرم و ئەو سستمانەی کە بەشێکن لە بەڕێوەبردنی کۆمەڵگە، بەڵام ئێستا هەندێ دیاردەی نوێ سەریان هەڵداوە کە کاریگەرییان هەیە لەسەر كولتوور. تەکنەلۆژیا دنیابینی بۆ كولتوور گۆڕیوە، وایکردووەکە لە چوارچێوەماددەیەکەی كولتوور ببێتە چوارچێوەیەکی گشتی لە حەزکردن و جۆری سەیرکردن و هەڵسوکەوت و جلوبەرگ.
ئەمانە كولتوورى ماددین ئایا کاریگەری ئەوتۆیان لەسەر كولتوورى مەعنەوی هەیە؟ تا ئیستاش ژن توندوتیژی بەرامبەر دەکرێت هەتا فۆرمی نوێی توندوتیژی بەهۆئی تەکنەلۆژیاوە سەتیان هەڵداوە.
جەبار قادر: بەشێک پەیوەستە بە ئاستی هوشیارییەوە کە چۆن مامەڵە لەگەڵ تەکنەلۆژیا دەکەین و بەکاری دەهێنین.
چۆن دەتوانین بەشێک لە پێداویستییەکانی دهروونى و پێداویستى رۆژانهى خۆمانی پێ پڕبکەینەوە.
بنچینەی ئەم هوشیاریانە چین؟
جەبار قادر: ئەو دامودەزگایانەن کە رۆڵ دەبینن لە پرۆسەی بە کۆمەڵایەتیبوون. خێزان، پەروەردە، راگەیاندن، سستمی سیاسی، ئایینی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا شتێک هەیە کە پیی دەگوترێت دامودەزگا ناحکومییەکان، ئەوانیش رۆڵ دەبینن. دەبێ رۆڵیان هەبێ لە بڵاوکردنی هوشیاری. کێشەی سەرەکی جۆروشێوەی بیرکردنەوەیە لە کۆمەڵگەی ئێمەدا، جۆروشێوەی بیرکردنەوەی ئێمە لە ژێر هەژمونی كولتوورێکی داخراودایە. بۆیە تاك پەیوهستبوونێكى چڕى به ژینگەی کۆمەڵایەتییهوه ههیه و پهیوهستبوونێكى توندى به كولتوور و ئایینهوه ههیه.
ئاین یەک لە کەناڵە گرنگەکانی پەروەردەیە لە کۆمەڵگەیە.
جەبار قادر: ئایین دیاردهیهكى كۆمهڵایهتى و كولتوورییه و، یهكێكه له توخم و ڕهگهزهسهرهكییهكانى كولتوورى مهعنهوهى، كه كاریگهرى لهسهر كۆنترۆڵى كۆمهڵایهتى ههیه. دامودەزگای ئاینی به یهكێك له دامودهستگه گرنگ وكاریگهرییهكانى پرۆسهى پێگهیاندنى كۆمهڵایهتى دادهندرێت. گووتارى ئایینى زۆرگرنگه له بڵاوكردنهوهى هوشیارى له بوارى خۆشهویستى ولێبووردهى وپێكهوه ژیاندا، دەتوانێ گوتاری ئاینی بە جۆرێک رێکبخرێتهوه کە بگونجێت لەگەڵ پێداویستییەکانی سەردەم.
بەڵام ئەو مامۆستایە ئاینییە دەبێ لە رووی هزر و بیرکردنەوە قەناعەتی بەوە هەبێت تا ئەم جۆرە گوتارە بدات.
جەبار قادر: دەزستگه ئاینییەکان رۆڵ دەبینن لە بڵاوکردنەوەی هوشیاری، لێبوردەیی و پێکەوەژیان، بەڵام لەوانەیە پرسیار ئهوه بێت بۆ ئەم کاریگەری و لێکەوتەکانی لاوازبوون؟ یان جۆرێک پەیوەست بوونی هەیە بە بابەتی دیکەوە، ئەمە بابەتێکی دیکەیە، بەڵام لە کۆمەڵگەی سوننەتیدا کە كولتوورى داخراوەو جۆرێک لە پەیوەستبوون بە ژینگەی کۆمەڵایەتییەوە هەیە، گوتاری ئاینی کاریگەری زۆری لەسەر جۆری بیرکردنەوە شێوەو رەفتاری تاک و کۆمەڵە ههیه.
کەواتە یەک لە هۆکارەکانی توندوتیژییە.
جەبار قادر: پێموایە گوتاری ئاینی لە ئاستی پێویست و بەرپرسیارێتیدا نەبووە بۆ رێزگرتن و لێبوردەیی نێوان خێزانهكان، پێکەوە هەڵکردن وپێکەوە ژیان. یان ئەو بابەتانەی کە پەیوەستن بە ئاستی هوشیاری کۆمەڵگەکانەوە.
بۆچی ئەخلاق وابەستەی جەستەی ژن کراوە؟
جەبار قادر: کۆمەڵگهى داخراو و سوننەتی جۆرێک لە پەیوەستبوونێکی تەواویان بە چوارچێوەو ژینگەی کۆمەڵایەتی وكولتوورییهوه هەیە. ژینگەی کۆمەڵایەتی کاریگەری زۆری لەسەر بیركردنهوه وڕهفتارى تاك و كۆمهڵ هەیە. ژینگە کۆمەڵایەتی وكولتوورىیەکە لەبەرئەوەی داخراوەو چهقبهستووه، هەندێ جار جۆرێک له پهیوهستبوون و مانهوهى خێزان به مێینه دهبهستێتهوه. كۆمهڵگه پێگە بە تاک دەدات، یان بە گرووپ و خێزان، هەندێ كات لە رێگەی خێزان یان پیشەو ئاستی ئابورییەوە، پێگهى كۆمهڵایهتى به تاك و خێزان دهبهخشێت. زۆر روونە کە لەم کۆمەڵگایانە کەداخراون و جۆرێك له پهیوهستبوونى كولتوورییان ههیه، لەوێوه هەڵسەنگاندن بۆ خێزان و تاک دەکرێت کە ئەمە دیدگا بینییەکی تەندروست نییە.
ساڵانێکە بەشێوازی جیاجیا کار لەسەر پرسی ژن دەکرێت، هەتا لە نلوتکەی دەسەڵاتەوە پشتگیری بۆ پرسی ژن هەبوو، یاسای باش هەموارکرایەوە، دامودەزگای تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی کرانەوە، بۆچی هەوڵەکان وەکو پێویست جێناگرن؟
جەبار قادر: ئەو دامودەزگایانەی کە بۆ ئەم مەبەستە دروستکراون هەروەها ئەو دامودەزگایانەی کە لە پرۆسەی پێگەیاندنی کۆمەڵایەتیدا رۆڵ دەبینن، دەبێ پێکەوە هاوکاربن و هەوڵەکان بخەنەگەڕ، هەماهەنگ و پێکەوە بەستن نییە لەنێوان دەزگاکان. دەبێ کاتێک دامەزراوەی سیاسی یاسایەک دەردەکات بۆ پاراستنی مافی ئافرەت، لەبەرامبەردا دامودەگای خێزان کە بچووکترین دامەزراوەی كۆمهڵایهتى كۆمهڵگهیه دەبێ كار لهسهر ههمان بابهت بهچڕى بكات، هاهروهها دامەزراوەی ئاینی و پەروەردەیش یەکانگیربن و پێکەوە هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ. دەبێ ژینگەی کۆمەڵایەتی و كولتوورى بەشێوەیەکی تەندروست بۆ جێبەجێکردنی یاساکان بڕەخسێندرێت.
دامودەستگهكانى ئایین و پەروردە ڕۆڵ دهبینن لە پاراستنی مافی ئەندامانی خێزان و کەمکردنەوەی توندوتیژی. هەتا کۆی دامودهستگهكانى پرۆسهى پێگهیاندنى كۆمهڵایهتى پێکەوە هەوڵ نەدەن لەسەر هوشیارکردنەوەی تاک و گروپ وا بە ئاسانی لەم پرۆسەیەدا سەرکەوتوو نابین.
گووتارى ئایینى لە کۆمەڵگە تەقلیدییەکاندا نهیتوانیووه، کاریگەرییەکی بەهێزی هەبێت لەسەر جۆری بیرکردنەوە و ڕهفتارى تاك و گرووپهكان
قسەوقسەڵۆک دیاردەیە لە کۆمەڵگەی ئێمە، زۆربەی سڕینەوەو کوشتنی ژن لە تیرۆری مەعنەوییەوە دەست پێدەکات، دین نەهی لێدەکات. لە رووی کۆمەڵایەتییشەوە دەڵێن دیاردەیەکی ناپەسەندە بەڵام بۆچی بەردەوامە؟
جەبار قادر: گووتارى ئایینى لە کۆمەڵگە تەقلیدییەکاندا نهیتوانیووه، کاریگەرییەکی بەهێزی هەبێت لەسەر جۆری بیرکردنەوە و ڕهفتارى تاك و گرووپهكان. گوومان و درووستكردنى گوومانى له بابهته كۆمهڵایهتییهكاندا بووهته دیاردهیهكى كۆمهڵایهتى. لەسەر ئاستی هوشیاری پیویستی بەوەیە کە گۆڕانکاری بەسەردا بێت.
دامودەزگای پهروهدهى و ئایینی کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی توندوتیژی و هوشیارکردنەوەی خەڵک بەهێزنەبووە. تا ئێستا نەیانتوانیوە کاریگەرییان لەسەر جۆری رەفتاری ئێمەبێت، بۆنموونە پاراستنی ژینگە، خۆشەویستی، پاراستنى خاك و نیشتیمان ئاین پاڵپشتی هەردووکیان دەکات بەڵام ئایا تاچهند له ڕهفتار و بیركردنهوهى خهڵكدا ڕهنگیداوهتهوه؟.
ئایین زیاتر وەک نەریت بەڕێوەدەچێت و گووتارى ئایینى كهمتر كاریگهرى لهسهر جۆرى بیركردنهوه و ڕهفتارى مرۆڤهكان ههیه، زۆربهى كات گووتارێكى تهقلیدییه، پێویسته گووتارى ئایینى گووتارێك بێت كه بهشێك بێت له پڕۆسهى پێگهیاندنى تاكێك كه خۆشهویستى بۆ نیشتیمان و ڕێزگتن له جیاوازییهكان و پێكهوهژیان و لێبووردهى تێدا ڕهنگبداتهوه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment