وه‌زاره‌تى به‌رگرى توركیا كوژرانى چه‌ند چه‌كدارێكى یه‌په‌گه‌ى راده‌گه‌ینێت هەواڵ

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى به‌رگرى توركیا كوژرانى حه‌وت چه‌كدارى یه‌په‌گه‌ى له‌ ناوچه‌كانى سه‌رێ كانى و گرێ سپى له‌ رۆژئاواى كوردستان راگه‌یاند و تا ئێستا هیچ راگه‌یاندنێكى زمانحاڵى یه‌په‌گه‌ پشتڕاستى زانیارییه‌كانى نه‌كردووه‌ته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 18ى ئه‌یلوول وه‌زاره‌تى به‌رگرى توركیا له‌ راگه‌یێندراوێكدا، كوژرانى حه‌وت چه‌كدارى یه‌په‌گه‌ى راگه‌یاند. به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى توركیا كه‌ ئاژانسى ئه‌نادۆڵى توركى بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، كوژرانى ئه‌و چه‌كدارانه‌ له‌ ناوچه‌كانى سه‌رێ كانى و گرێ سپى بووه‌ كه‌ توركیا به‌ ناوچه‌ى ئۆپراسیۆنى "كانى ئاشتى" ناویان ده‌بات.

تا ئێستا هیچ ماڵپه‌ڕێكى نزیك له‌ په‌یه‌گه‌ و ئه‌نجومه‌نى خۆسه‌ر له‌ رۆژئاواى كوردستان زانیارى له‌سه‌ر كوژرانى ئه‌و چه‌كدارانه‌ بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه‌، ته‌نیا ئه‌وه‌  نه‌بێت ئاژانسى فورات نیوز باسى له‌وه‌ كردووه‌ هێزه‌كانى توركیا ناوچه‌كانى تل تمرى بۆردومان كردووه‌ تا ئێستایش زیانه‌كان دیار نیین.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین