نێچیرڤان بارزانى سەردانى ئه‌كادیمیاى شاهانه‌ى ساندهێرستى سه‌ربازیى کرد کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە درێژەى سەردانیدا بۆ لەندەن، ئەمڕۆ سەردانى ئه‌كادیمیاى شاهانه‌ى ساندهێرستى سه‌ربازى کرد، کە تێیدا چاوى بەو دوو قوتابییە کوردە کەوت کە لەو زانکۆیە دەخوێنن.

ئێوارەى ئەمڕۆ هەینى (17)ى ئەیلوولى (2021)، نێچێرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، "ئه‌كادیمیاى شاهانه‌ى ساندهێرستى سه‌ربازیى ناسراو له‌سه‌ر ئاستى جیهان به‌سه‌ركرده‌وه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك قوتابیى هه‌رێمى كوردستان و عیراق له‌ خوێندن و پێگه‌یاندن و خول و ڕاهێنانه‌كانیدا به‌شدارن و گه‌وره‌ترین ئه‌كادیماى سه‌ربازیى به‌ریتانییه‌."

لە ڕاگەیێندراوێکى سەرۆکایەتیى هەرێم داهاتوو، "به‌رپرسانى ئه‌كادیمیاكه‌ بۆ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پوخته‌یه‌كیان ده‌رباره‌ى كار و ئه‌ركى دامه‌زراوه‌ ئه‌كادیمى و سه‌ربازییه‌كه خسته‌ڕوو". کە تێیدا "به‌پێى به‌رنامه‌یه‌ك عیراق و هه‌رێمى كوردستانیش لێى سوودمه‌ندن، له‌ زۆربه‌ى وڵاتانى جیهانه‌وه‌ به‌شداریان هه‌یه‌ و له‌گه‌ڵ خوێندنى ئه‌كادیمى، لایه‌نى مه‌شق و ڕاهێنانى جه‌سته‌یى و سه‌ربازیش بۆ به‌شداران په‌ره‌پێده‌ده‌ن."

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە سەردانەکەیدا، "جه‌ختى له‌ گرنگى و پێویستیى هاوبه‌شى و سوودوه‌رگرتنى هه‌رێمى كوردستان له‌و ده‌رفه‌تانه‌ كرده‌وه‌ و له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌شدارانى عیراق و پاشان له‌ دیدارێكى تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ به‌شدارانى هه‌رێمى كوردستان، ده‌ستخۆشى و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن."

هەروەها سەرۆکى هەرێمى کوردستان،  "به‌شداریى ئه‌وانى به‌ گرنگ و جێى بایه‌خى هه‌رێمى كوردستان له‌ قه‌ڵه‌م دا و به‌ هیواى به‌رده‌وامبوون و به‌شداریى زیاتر له‌ هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌، سوپاسى حكوومه‌تى به‌ریتانیاى كرد بۆ ڕه‌خساندنى ئه‌م ده‌رفه‌ته."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین