سەرۆکى ئەنجوومەنى  لۆردان: په‌رله‌مانى به‌ریتانیا له‌ پشتگیریى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە درێژەى سەردانییەکەىى بۆ بەریتانیا لەگەڵ لۆرد جۆن ماكفۆل، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى لۆردان له‌ په‌رله‌مانى به‌ریتانیا كۆ دەبێتەوە و لۆرد جۆن، ستایشى دانانى كۆتا بۆ مسۆگه‌ر‌كردنى به‌شداریى ئافره‌تان و نوێنه‌رى پێكهاته‌كان له‌ ژیانى په‌رله‌مانى و دامه‌زراوه‌كانى هەرێمى کوردستان دەکات.

ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە (16)ى ئەیلوولى (2021)، لە دووەم ڕۆژى سەردانە فەرمییەکەى بۆ بەریتانیا، نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ لۆرد جۆن ماكفۆل "بارودۆخى سیاسى له‌ عیراق و هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو، په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا، شه‌ڕى دژى تیرۆر، كۆڤید_19، دۆخى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمى كوردستان، كاریگه‌رییه‌كانى گۆڕانى كه‌شوهه‌وا له‌سه‌ر عیراق و هه‌رێمى كوردستان"، تاوتوێکرد.

هەروەک لە ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێم هاتووە، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى لۆردان ڕاگەیاند، "په‌رله‌مانى به‌ریتانیا له‌ پشتگیریى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش‌ پێشنیار و ڕاسپارده‌ ده‌داته‌ حكوومه‌تى وڵاته‌كه‌ى، هه‌روه‌ها سوپاسى ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستانى له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و تێكشكاندنى داعشدا كرد."

لەلایەکى تر نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، "سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌رده‌وامیى پشتگیریى په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نى لۆردان و حكوومه‌تى به‌ریتانیا له‌ عیراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌."

سەرۆکى هەرێمى کوردستان، "سوپاسى په‌رله‌مانى به‌ریتانیاى كرد كه‌ تاوانه‌كانى داعشى به‌رامبه‌ر به‌ ئێزدییان و پێكهاته‌كانى دیكه‌ له‌ عیراق و هه‌رێمى كوردستان به‌ جینۆساید ناساندووه‌ و داواى كرد په‌رله‌مانى به‌ریتانیا له‌ پته‌وكردنى دیموكراسى و دامه‌زاروه‌كانى وڵاتدا، هاوكاریى هه‌رێمى كوردستان بكات."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین