موندایت... سه‌یرترین جۆرى رجیم تەندرووستی

نوچه‌نێت

ماوه‌یه‌كه‌ له‌ رێگه‌ى هه‌ندێك ئه‌ستێره‌ى هۆلیۆده‌وه‌ باس له‌ جۆرێكى نوێ و سه‌یرى رجیمكردن ده‌كرێت، ئه‌ویش به‌ رجیمى مانگ "موندایت" ده‌ناسرێت.

ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى "ئه‌لعه‌ره‌بیه‌" راپۆرتێكى له‌سه‌ر ئه‌و جۆره‌ رجیمه‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و باس له‌وه‌ ده‌كات، زۆرێك له‌ ژنه‌ به‌ناوبانگه‌كانى هۆلیۆد په‌یڕه‌وى ده‌كه‌ن، مادۆنایش یه‌كێكه‌ له‌وان. 
ئه‌و جۆره‌ رجیمه‌ له‌ ناوه‌كه‌یه‌وه‌ به‌ سه‌یروسه‌مه‌ره‌ وه‌سف ده‌كرێت، ناوه‌كه‌یش له‌وه‌ وه‌رگیراوه‌ كه‌ مانگ كاریگه‌رى به‌سه‌ر جه‌سته‌ى مرۆڤه‌وه‌ هه‌یه‌ و په‌یڕه‌وكردنیشى هه‌ر په‌یوه‌ندى به‌ شێوه‌ى ده‌ركه‌وتن و ونبوونى مانگه‌وه‌ هه‌یه‌. 
بۆ نموونه‌ كاتێك مانگ یه‌كشه‌وه‌ ده‌بێت ئه‌وا جۆرێك خواردن ده‌خورێت و دواتریش جۆره‌كان به‌گوێره‌ى مانگ ده‌گۆڕێن و تا ئه‌و كاته‌ى مانگ ون ده‌بێت ئه‌وا كه‌سه‌كه‌ له‌ خواردن سه‌ربه‌ست ده‌بێت.
له‌ لایه‌نه‌ باشه‌كانى ئه‌و رجیمه‌ ئه‌وه‌یه‌ جه‌سته‌ له‌ ژه‌هره‌كان پاك ده‌كاته‌وه‌، چونكه‌ له‌ شه‌شى ئێواره‌وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ هیچ خواردنێك ناخوات ته‌نیا ئاو و خۆشاوى بێ شه‌كر نه‌بێت.
ئاژانسى سپوتنیكى رووسى باسى له‌ لایه‌نه‌ خراپه‌كانى كردووه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ن:
دابه‌زینى رێژه‌ى شه‌كر له‌ خوێن
دابه‌زینى وزه‌ى له‌ش
هه‌ستكردن به‌ شه‌كه‌تى
گێژبوون
سستبوونى سووڕى خوێن

خواردنه‌ سه‌ره‌كییه‌كان كه‌ له‌و رجیمه‌ به‌كاردێن:
شیر و شیره‌مه‌نى كه‌م چه‌ورى
چه‌ره‌زات
مریشكى سووركراوه‌
سه‌وزه‌ى به‌ هه‌ڵم ئاماده‌كراو

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین