حه‌شد جارێكى تر به‌ره‌نگارى كازمى ده‌بێته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى گێڕانه‌وه‌ى هه‌زاران چه‌كدارى ده‌ركراوى راگه‌یاند، ئه‌مه‌یش هه‌نگاوێكه‌ چاودێرانى سیاسى به‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كانى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى ده‌زانن له‌ دۆسیه‌ى ئه‌منیدا.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 14ى ئه‌یلوول رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌ب" له‌ راپۆرتێكدا باس له‌و بڕیاره‌ ده‌كات كه‌ دوێنێ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى حه‌شدى شه‌عبى راگه‌یێندراوه‌، ئه‌ویش گێڕانه‌وه‌ى 30 هه‌زار چه‌كدارى حه‌شدى شه‌عبییه‌ كه‌ پێشتر له‌ ساڵانى رابردوو به‌ تۆمه‌تى تاوانكردن ده‌ركراون.

رۆژنامه‌كه‌ پێیوایه‌ ئه‌مه‌ هه‌وڵێكى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبییه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كازمى له‌وه‌ى رێگاى پێنه‌درێت دۆسیه‌ى ئه‌منى به‌ده‌ستى خۆى كۆنتڕۆڵ بكات. له‌ راپۆرته‌كه‌ هاتووه‌، "چاودێران پێیانوایه‌ گێڕانه‌وه‌ى ده‌ركراوه‌كان په‌یامێكى راسته‌وخۆیه‌ بۆ سه‌رۆك وه‌زیران كه‌ هه‌وڵ دةدات دۆسیه‌ى ئه‌منى بكه‌وێته‌ ده‌ست حكومه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌یش بابه‌تێك حه‌شد قبولَى ناكات و وا ده‌زانێ  به‌ ئامانجى ده‌گرێت".

له‌ به‌شێكى ترى راپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ مسته‌فا كازمى رۆژى شه‌ممه‌ى رابردوو رایگه‌یاندووه‌، بابه‌تى پاراستنى هه‌ڵبژاردن كۆنتڕۆڵ كراوه‌، ئه‌مه‌یش بابه‌تێكى ترە به‌ خواستى حه‌شد نییه‌، چونكه‌ ده‌زانێ پاراستنى هه‌ڵبژاردن له‌ڕووى ئه‌منییه‌وه‌ خزمه‌تى ئه‌و حزبه‌ ئاینییانه‌ ناكات كه‌ له‌ڕووى سیاسیه‌وه‌ پارێزگارى له‌ حه‌شد ده‌كه‌ن.

به‌ بڕواى رۆژنامه‌كه‌ گێڕانه‌وه‌ى 30 هه‌زار چه‌كدارى حه‌شد مه‌ترسیداره‌ و واتاى ئه‌وه‌یه‌ ئه‌وان له‌وپه‌ڕى ئاماده‌باشیدان بۆ هه‌ر توندوتیژییه‌ك.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین