ئەمەریکا: بە توندى ئیدانەى هێرشەکەى سەر هەرێمى کوردستان دەکەین کوردستانی

نوچەنێت:

کونسوڵخانەى ئەمەریکا لە هەولێر، لەسەر هێرشەکەى دوێنێ شەوى سەر فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى هەولێر هاتەدەنگ و لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەین کە بەهۆی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا."

ئەمڕۆ یەکشەممە (12)ى ئەیلوولى (2021)، کونسوڵخانەى ئەمەریکا لە هەولێر، لەسەر هێرشەکەى دوێنێى سەر هەولێر ڕاگەیاند، "بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەین کە بەهۆی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە لە هەرێمی_کوردستان ئەنجامدرا. ئەم هێرشە بەردەوامانە هەڕەشەن بۆ سەروەری و سەقامگیریی عێراق. پشتیوانی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین لە لێکۆڵینەوەکانی بۆ دەستنیشانکردنی بەرپرسیارانی هێرشەکە."

لە ڕاگەیێندراوەکەیدا کونسوڵخانەى ئەمەریکا پشتیوانى خۆى بۆ هەرێمى کوردستان دوپات دەکاتەوە و دەشڵێت، "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەوامە لە پشتیوانیکردن لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لە هەوڵەکانیان بۆ پاراستن و گەڕاندنەوەی ئاشتی و سەقامگیری."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین