هاوپەیمانى نێودەوڵەتی زانیارى نوێ لەسەر هێرشەکەى سەر هەولێر دەخاتەڕوو کوردستانی

نوچەنێت:

وتەبێژى هێزەکانى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژى داعش، لەسەر هێرشەکەى دوێنێ شەوى سەر هەولێر ڕاگەیاند، لە ڕێگەى دوو فڕۆکەى بێفڕۆکەوانەوە بووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (12)ى ئەیلوولى (2021) وەین مارۆتۆ، وتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش لەسەر هێرشەکەى شەوی رابردوو بۆ سەر فڕۆکەخانەی هەولێر ڕاگەیاند، هێرشەکە لە رێگەی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بووە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە.

درەنگانی شەوی شەممە 11-09-2021 هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، دژە تیرۆری کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند، بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.

 وەین مارۆتۆ، وتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش ئاماژە بەوەشدەکات، ئەو هێرشانە دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە خەڵکی سڤیل و هاوبەشەکانمان لە سوپای عێراق و پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین