چیك چاره‌سه‌رى نه‌زۆكی ده‌كات
نوچەنێت: ئاژانسەکان
زۆرن ئه‌و ژن و مێردانهى به دواى چاره‌سه‌رى نه‌بوونی منداڵدا ده‌گه‌ڕێن، له وڵاتی چیك له ماوه‌ى پێنج ساڵی رابردوودا، ژماره‌ى نۆڕینگەکانی چاره‌سه‌رى نه‌بوونی منداڵ دوو هێنده زیادی كردووه، كه‌می نرخی نۆڕینگەکان و هه‌بوونی یاسایه‌ك كه ئازادى نه‌هێشتنی نه‌زۆكی داوه، هۆكارن بۆ زیادبوونی ژماره‌ى نۆڕینگەکان له وڵاتی چیك.
زانیارییه‌كانی تۆمارى گشتی نیشتیمانی بۆ گه‌شه‌كردنی زاوزێ، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، کە له‌سه‌دا ٤٠-ى نه‌خۆشه‌كان له ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌وه روو له كلینكه‌كانی چیك ده‌كه‌ن.
له چیك یاسایه‌ك نییه بۆ قه‌ده‌غه كردنی منداڵی بلورى و گواستنه‌وه‌ى سپێرم و هێلكه بۆ تاقیگه‌ى تایبه‌ت و ئه‌نجامدانی كارى گه‌وره بوونی كۆرپه و رزگاركردنی خێزانه‌كان له كێشه‌ى منداڵنه‌بوون.
كلینكی نێوده‌وڵه‌تی چاره‌سه‌ركردنی نه‌زۆكی كراوه‌ته‌وه له برنۆ، كه زۆربه‌ى نه‌خۆشه‌كانی له وڵاتانی دیكه‌وه هاتوون.
به‌هۆى نه‌بوونی به‌ربه‌ستی یاسایی و كه‌می نرخ، له ئێستادا چیك له پێش تایلاند و ئیسپانیاوه‌یه و زۆرترین نه‌خۆش رووی تێده‌كه‌ن.
مانگرێت مۆناهان، یه‌كێكه له نه‌خۆشه‌كان كه له ئایرلهنداوه سەردانی چیکی کردووە، دەڵێت، له وڵاتی خۆم زۆر شوێن گه‌ڕاوم، به‌ڵام سودم لێوه‌رنه‌گرتووه، له‌ئێستادا په‌نام بۆ ئێره هێناوه و ئه‌مه‌ش دوا ده‌رفه‌ته بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئومێد بۆ خێزانه‌كه‌مان.
هه‌روه‌ها زانیارییه فه‌رمییه‌كانی چیك ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، کە به‌هۆى سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌دا ٣٥-ی حاڵه‌ته‌كان له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ى منداڵنه‌بوون و پێگه‌ى جوگرافیا و نزیكی وڵاتی چیك له وڵاتانی ئه‌وروپاوه، هۆكاره‌كانی دیكه‌ى هاتنی نه‌خۆشه بۆ ئه‌م وڵاته.
د. ستیپان ماچاك، راوێژكارى فه‌رمی ناوه‌ندى چاره‌سه‌ركردنی منداڵنه‌بوون، ده‌ڵێت "پێش حەوت ساڵ ئه‌م سه‌نته‌ره‌مان دامه‌زراند، نه‌خۆش له سه‌رتاسه‌رى وڵاته‌وه روو له‌م سه‌نته‌ره ده‌كات. هه‌روه‌ها له وڵاتانی دیكه‌ى وه‌ك ئه‌ڵمانیا، نه‌مسا، فه‌ره‌نسا، به‌ریتانیا و وڵاتانی دیكه‌ى وه‌ك ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا و ئوستورالیاوه روو سه‌نته‌ره‌كه‌مان ده‌كات".
به‌پێی ئاماره‌كانی رێكخراوى ته‌ندروستی جیهانی، له ساڵی ٢٠٠٧_ه‌وه رێژه‌ى منداڵنه‌بوون له‌سه‌دا ١٣ زیادی كردووه.
هه‌رچه‌نده به‌خشینی هێلكه‌ى مرۆڤ له زۆربه‌ى وڵاتانی ئه‌وروپا قه‌ده‌غه‌یه، به‌ڵام له چیك ئه‌مكاره ئه‌نجامده‌درێت، له به‌رامبه‌ر قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌یان به ٧٦٣ دۆلار.
له سه‌نته‌ره پزیشكییه‌كانی كۆمارى چیك، ئه‌و كه‌سانه‌ى سپێرم ده‌به‌خشن، له به‌رامبه‌ر هه‌ر سه‌ردانێكیان بڕى ٥٠ دۆلار قه‌ره‌بوو وه‌رده‌گرن، نۆڕینگەکانیش رێگه‌پێدراون رێكلام بۆ به‌خشینی سپێرم و ئاماده‌كردنیان بكه‌ن.
له‌كاتی وه‌رگرتنی سپێرم دا، نه‌خۆشه‌كان ده‌توانن مێژو و ناسنامه‌ى به‌خشه‌ر وه‌رگرن و له‌باره‌ى نه‌خۆشی و گرفته جیناتییهكانیانهوه زانیارى وه‌رگرن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment