سبەى (54) کۆچبەرى کورد لە سووریاوە دەگەڕێندرێنەوە هەرێمى کوردستان کوردستانی

نوچەنێت:

دواى ئەوەى (54) گەنجى هەرێکى کوردستان، تورکیا ڕەوانەى سووریاى کرد، پاش مانەوەیان بۆ ماوەى دوو هەفتە بڕیارى سبەى ئەو گەنجە کوردانە بگەڕێندرێنەوە تورکیا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (9)ى ئەیلوولى (2021)، موسەننا ئەمین، پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق بە رووداوی راگەیاند، کۆنسوڵی گشتیی عێراق لە شاری دیلۆک پێی راگەیێندراوە کە تورکیا رەزامەندیی لەسەر گەڕاندنەوەی ئەو گەنجانە بەنێو خاکەکەیدا داوە بۆ هەرێمى کوردستان.

بە وتەى موسەننا ئەمین، وا بڕیارە سبەى شاندێکى باڵیۆزخانەى عێراق بچنە سەرسنووری سووریا بۆ ئەوەی ئەو گەنجانە لە سووریا وەربگرنەوە.

ماوەى دوو هەفتەیە، (54) گەنجى هەرێمى کوردستان دواى ئەوەى دەستگیردەکرین لە تورکیا بە هەڵە خۆیان وە خەڵکى سووریا دەناسێنن، تورکیا ڕەوانەى شارى ئەعزازى سووریان دەکات. 

پەرلەمانتارە کوردەى پەرلەمانى عێراق ڕاشیگەیاند، سبەى ئەو کۆچبەرانە دەگەڕێندرێنەوە تورکیا و هەر لەهەمان ڕۆژ ڕەوانەى هەرێمى کوردستان دەکرێنەوە. 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین