هێزەکانى هاوپەیمانان (149) ئۆتۆمبێلى سەربازیى ڕادەستى وەزارەتى پێشمەرگە کرد کوردستانی

نوچەنێت:

هێزەکانى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى، زیاتر لە (149) ئۆتۆمبێلى سەربازیى پێشکەشى وەزارەتى پێشمەرگەى کرد، جێگری سەرۆکی سوپاسالاری پێشمەرگە دەڵێت، پێشمەرگە وەکو هێزی هاوپەیمان و شەڕکەر سوودی زۆری لە هاوکارییانە بینیووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (8)ى ئەیلوولى (2021)، لە چوارچێوەى هاوکارییەکیان بۆ پێشمەرگە، هێزەکانى هاوپەیمانان کاروانێکى ترى هاوکارى سەربازییان پێشکەشى وەزارەتى پێشمەرگە کرد، کە پێکهاتبوون لە (50) هەمەری گوولەنەبڕ، (29) بارهەڵگر، (23) شۆفڵ و حەفارە، (21) تەنکەری سووتەمەنی، (16) تەنکەری ئاو و (10) بارهەڵگرى سەربازیى.

لە رێوڕەسمێکدا هێزەکانى هاوپەیمانان هاوکارییە سەربازییەکانى ڕادەستى وەزارەتى پێشمەرگە کرد، دواتر عەمید روکن هۆشمەند حەیدەر، جێگری سەرۆکی سوپاسالاری پێشمەرگەش ڕایگەیاند، سوپاسی دۆستایەتی هاوپەیمانان دەکەین کە قۆناخ بە قۆناخ لەگەڵمانن، پێشمەرگەش وەکو هێزی هاوپەیمان و شەڕکەر سوودی زۆری لە هاوکارییە سەربازییەکانى هاوپەیمانان وەرگرتووە.

لەبەرامبەردا عەقید تاد بورز، نوێنەى هاوپەیمانان ڕاگەیاند، وەکو هاوپەیمانان پاڵپشتی وەزارەتی پێشمەرگە دەکەین، چونکە دوژمنێکی هاوبەشمان هەیە، هەروەها بەردەوامدەبین لە هاوکاریکردنی پێشمەرگە و هیوادارین وەک ئۆتۆمبێلى خۆیان  مامەڵە لەگەڵ  ئەو ئۆتۆمبێلە سەربازییانە بکەن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین