ئايا ئەمەريكا هێزى نەرمى لە دەستداوە؟
نوچەنێت:
جۆزێڤ ناى پێگەيەكى تايبەتى لە سياسەتى ئەمريكا هەيە، بۆ پلاندانانى ستراتيژى سياسەتى دەرەوە و بنياتنانى پێوەندييە نێودەوڵەتييەكان، ناى چەندين پۆستى جياوازى هەبووە، گرنگترينیان، راگرايەتى (كۆلێژى جۆن كەنەدى بۆ فەرمانڕەوايى)بوو لە زانكۆى هارڤارد، هەروەها ياريدەرى وەزيرى بەرگرى بوو لە حكومەتەكەى بيل كلينتۆن، ناى خاوەنى تيۆرى"هێزى نەرمە" كە لە پرۆسەى دروستكردنى سياسەتى، پايەكى گرنگى هەيە، بۆيە دەزگاكانى راگەياندنى ئەمريكا گرنگى زۆر بە بۆچوونەكانى دەدەن.
گرنگترين بۆچوونەكانى جۆزێڤ ناى، كە گەلى ئەمريكاى تووشى شۆك كرد، ئەوە بوو، گوتى، "هێزى نەرمى ئەمريكا لەسەردەمى ترامپ داڕوخا، ئەمريكا تواناى بەديهێنانى بەبێ بەكارهێنانى ئەو هێزە تۆكمەيە كەم دەبێتەوە، ئەمە بۆچى وايە؟!
لوتبەرزى هێزى ئەمريكا
لاى ترامپ و حكومەتەكەى ئەو باوەڕە زاڵ بوو، كە ئەمريكا تا ئەو ئەندازە بەهێزە، جيهان رازى بێت، يا رازى نەبێت هەرچى بيەوێت دەيكات، چونكە ئەمريكا زلهێزە، پێويستى بە هاوپەيمانى هەميشەيى نييە.
راپرسيەكان دەريانخست، لە چەند ساڵى رابردوو دژايەتيكردنى ئەمريكا روو لە زيادبوونە، ئەوەشيان پەيوەست كردەوە، بە كەمبوونەوەى شەرعيەتى سياسەتى ئەمريكا و راكێشانى ئەوانەى تر لە رێگەى بەهاكانى.
ئەو ئاراستەيە لە نەوەتەيەكگرتووەكان دەركەوت، كە ئەوەش هەڵگرى مەخزايەكى مەترسيدارترە، كە رايگشتى جيهانى بە ئاڕاستەى دژ بە ئەمريكا گۆڕاوە، ئەو بۆشايە لەنێوان ئەمريكا و وڵاتانى جيهان فراوان دەبێت، ئەوەش بەهۆى سياسەتى ئەمريكايە، كە لەسەر بەكارهێنانى هێز دژ بە گەلان بنياتنراوە، بۆيەش دواجار نەيارانى ئەمريكا دەنگيان دژ بە سياسەتى ئەمريكا لە رێكخراوە نێودەوڵەتييەكان بەرزكردەوە.
زانايان و لێكۆڵەرانى تريش لە ئەمريكا ، هۆشداريان داوە، دژايەتيكردنى ئەمريكا دياردەيەكى مەترسيدارە، بۆيە بەدواى هۆكارەكانى زيادبوونى ئەو دژايەتييە دەگەڕێن، گرنگترين ئەو ئەنجامانەى پێى گەيشتوون، بريتيە لە "بەكارهێنى هێز بۆ زاڵبوون بەسەر وڵاتان"، كە ئەوەش گرنگترين هۆكارى زيادبوونى دژايەتيكردنى ئەمريكايە.
كەمبوونەوەى شەرعيەت و متمانە
مۆنتى ناريان يەكێك لە ديارترين لێكۆڵەرەكان، لە نامەى دكتۆراكەى پەيوەندى نێوان كەمبوونەوەى شەرعيەتى سياسەتى ئەمريكا و متمانە و زيادبوونى دژايەتيكردنى ئەمريكا رووندەكاتەوە، ئەو پەيوەندييەش كاريگەرى نەرێنى لەسەر داهاتووى ئەمريكا دەبێت، ئەمريكا پێويستى بە گفتوگۆيەكى ئازادە لە نێوان سياسيەكان و رۆشنبيرەكان بۆ چارەسەركردى ئەو كێشەيە و رووبەرووبوونەوەى ئەو ئالنگەريانە، پێويست پێش ئەو گفتوگۆيە راپرسيەك بكرێت بۆ وەرگرتنى بۆچوونى خەڵك بەرانبەر سياسەتى دەرەوەى ئەمريكا.
لێكۆڵينەوەكانى تر ئاماژە بە زيادبوونى دژايەتى ئەمريكا دەكەن لە ئەوروپا، كانديدەكان لە ئەوروپا لە كاتى بانگەشەى هەڵبژاردنەكان بە تايبەت ئەڵمانيا گوتارى دژ بە ئەمريكا بەكاردەهێنن بۆ راكێشانى دەنگدەران.
ئەوەش روونى دەكاتەوە، كە سياسيەكان لە زۆربەى وڵاتان دەكرێت دژايەتى ئەمريكا بەكاربهێنن لە پێناو زيادبوونى جەماوەريان و گەيشتن بە حكوم، ئەو ئاڕاستەيەى دەستى پێكردوە، كاريگەرى لەسەر ئينتيما دەبێت بۆ هاوپەيمانى ناتۆ، بەو پێيەى يەكێتى ئەوروپا جێگرەوەى ئەو هاوپەيمانييە دروست دەكاتەوە.
ئەوەش ئاماژەيە بۆ داڕوخانى هێزى نەرم، كە لە كۆتاييدا سەردەكێشێت بۆ لاوازبوونى هێز و كاريگەرى لەسەر تواناى ئەمريكا بۆ دروستكردنى هاوپەيمانى.
هەندێك بەڵگەى تر هەيە، ئەویش گوتارى دژ بە ئەمريكایە، دەكرێت ئەو رێگەيە بێت بۆ راكێشى گەلان و كاريگەرى لەسەر ئاڕاستەكانيان لە هەڵبژاردنەكان، ئەوەش لە پەكستان پەيڕەوكرا.
داهاتووى نەتەوە يەكگرتووەكان
جۆزێڤ ناى و ريچارد ئەرميتاج ئاماژە بەوە دەكەن، كاريگەرى دياردەى دژايەتى ئەمريكا دەكرێت بچێتە نەتەوە يەكگرتووەكان، چونكە گەلانى جيهان پێيان وايە نەتەوە يەكگرتووەكان ئامرازێكە، ئەمريكا بۆ بەديهێنان و سەپاندنى سياسەتەكانى بەكارى دەهێنێت، بۆيە هەندێك وڵات لە كۆمەڵەى گشتى سەر بە نەتەوەيەكگرتووەكان بەكارهێنانى هێزى ئەمريكا رەت دەكەنەوە.
گرنگترين هۆكارەكانى زيادبوونى دژايەتى ئەمريكا بريتيیە لە تەبەنيكردنى بيرۆكەى ئەوەى ئەمريكا تاكە زلهێزە لە جيهان، بۆيە دژايەتى وڵاتان بۆ ئەو بيرۆكەيە زياد دەبێت، جيهان پێويستى بە هاوسەنگى هێزى نەرم و هێزى ئەمريكايە لە رێكخراوە نێودەوڵەتييەكان.
تەنانەت ئەو وڵاتانەى هاوپەيمانى ئەمريكاشن، هەستيان بە پێويستى وڵاتانى هاوپەيمان كردووە، بۆ رێكخستنى پەيوەندى ديپلۆماسى لەگەڵ وڵاتانى تر، لە پێناو ڕووبەڕووبوونەوەى هەژموونى ئەمريكا.
سيستەمى نوێى جيهانى
رۆژنامەى (نيويۆك تايمز) نووسيويەتى، "هەماهەنگى ديپلۆماسى نێودەوڵەتان بۆ رووبەڕووبوونەوەى هەژموونى ئەمريكا و گەڕانى ئەو وڵاتانە بۆ جێگرەوەى سياسەتەكانى ئەمريكا، ئەوە دەگەينێت سيستەمى نوێى جيهانى گەيشتە جێ".
نەتەوە يەكگرتووەكان بۆ ئەمريكا گرنگيەكى زۆرى هەيە، بۆيە پێويستە لەسەر نەتەوە يەكگرتووەكان پاشەكشە لە هەندێك لێكدانەوەى خۆى بكات،ـ بۆ ئەوەى داهاتووى ئەو رێكخراوە بە تەواوى نەكەوێتە مەترسى، بەڵكو دەسەڵاتى بەسەردا هەبێت، لەو كاتەى كە وڵاتان پێويستيان بە هاوسەنگى هەيە لە ناو ئەو رێكخراوە.
ئەمريكا پۆ پێدانى شەرعييەت بەكارو سياسەتەكانى سوودى لە نەتەوە يەكگرتووەكان وەرگرتووە، بۆيە لاوازبوونى ئەو رێكخڕاوە، دەبێتە كەمبوونەوەى شەرعيەتى سياسى و بارقورسى ئابوورى ئەمريكا.
هێزى نەرم جێگەى بايەخى ئێمە نييە
لەسەردەمى ترامپ ئيدارەكەى كۆڵەگەكانى هێزى نەرميان لا گرنگ نەبوو، مادام ئەمريكا دەتوانێت بەهێز ئامانجەكانەكانى بەدەستبهێنێت، پێويستى بەهێزى نەرم نييە، بۆيەش ترامپ گرنگى بە ديپلۆماسيەتى گشتى نەدا، ئەوە وايكرد لەسەردەمى ترامپ پاشەكشەيەكى بەچاو دەبيندرا لە گرنگيدانى ئەمريكا بە گەشەپێدانى پەيوەندييەكانى لەگەڵ گەلانى دونيا، بە پشتبەستن بە پەيوەندييەكانى لەگەڵ سيستەمى حكومڕانى سەربەئەمريكا، كە ئەو ئامانجەى دەيويست بەدى دەهات.
تويتەكانى ترامپ راستگۆيى ئەمريكاى لاوازكرد، هێزى نەرمى داڕوخاند، زۆربەى ئەو تويتانە دەربڕى لوتبەرزى و پێوەرى دووفاقى بوو، کە لەسەر ديدى تەسكى بەرژەوەندى نەتەوەيى ئەمريكا بنياتنرابوو.
ئەوەش بووە هۆى كەبوونەوەى راكێشانى سياسەتى ئەمريكا و نەمانى متمانە بە بەهاكانى، چونكە روونە ئەمريكا تەنيا بەدەستهێنانى بەرژەوەندييەكانى بۆ گرنگە، كە لە رێگەى هاوپەيمانييەوە لەگەڵ دەسەڵاتە ديكتاتۆرەكانى پێشێلى مافەكانى مرۆڤ دەكەن، بۆيە ئەمريكا پێگەى خۆى لەدەستداوە، بەو وەسفەى زلهێزى نەرمە، لە ئەنجامى دووفاقى لە سياسەتەكانى و بەشداريكردنى لە لەباربردنى ئەزموونى ديموكراسى وڵاتان و رێگريكردن لە دياريكردنى مافى چارەنووسى گەلان و دەربڕى ويستى خۆيان، زيانى زۆرى بەركەوتووە.
دۆخى ميسڕ ئەوە رووندەكاتەوە، كە ئەمريكا ئەزموونێكى ديموكراسى لە باربرد، گوێى بە هەستى مسڕييەكان نەدا، ئەوەش رقى بەشێكى هاووڵاتيانى ئەو وڵاتەى بەرانبەر ئەمريكا زيادكرد.
هەروەها راگەياندنى (گرێبەستى سەدە) كە شانازى ئەمريكا و ئيسرائيل بوو، بووە هۆكارى زيادبوونى دژايەتى ئەمريكا لە وڵاتانى عەرەبى، بەڵام ئەو گەلانە نەياندەتوانى ئەو هەستەى خۆيان دەربڕن، لە ئەنجامى رێگريەكان لە ئازادى رادەربڕين، ئەو هەستە رايەكى گشتى دروستكردووە، كە دەكرێت لە چەند ساڵى داهاتوو دەرببڕێت، ئەگەرى ئەوەش هەيە دەربڕينێكى توند و لەناكاو بێت.
هەڵسوكەوتى ترامپ روونى كردەوە، هەڵسەنگاندنى پەيوەندييە نێودەوڵەتييەكانى ئەمريكا لەسەر بنەماى بەرژەوەندى و حەزى زاڵبوونى ئەو وڵاتانەيە، نەك لە رێگەى پرەنسيپ و بەهاكان، بەڵكو لە رێگەى هێزەوە.
ئەمريكا توانى زۆر سوودى مادى بەدەستبهێنێت، پاشكۆيەتى بەسەر وڵاتان بەسەپێنێت، بەڵام سەرنجراكێشانى وڵاتان بەوەى ئەمريكا نمونەى حكومڕانييە، پاشەكشەى كردووە، هێزى نەرمى داڕوخاوە، بەهۆى نەبوونى كاريگەرى و رازيكردنى ئەوانەى تر.
دابەشبوونى وێنەى ئەمريكا
ترامپ دواى هەڵبژاردنەكانى سەرۆكايەتى، رۆڵى هەبوو لە شێواندنى وێنە و ناوبانگى ئەمريكا، كە وڵاتێكى ديموكراسييە، ئەوەش پاڵنەربوو گەلى ئەمريكا دابەشبێت، لايەنگرانى ترامپ هێرش بكەنە سەر كۆنگرێسى ئەمريكا، ئەو ديمەنانە بوونە هۆى كەمبوونەوەى سەرسامى گەلانى جيهان بە ديموكراسى ئەمريكا.
هەروەك جۆزيۆڤ ناى پێیوايە ترامپ كاريگەرى زۆرى هەبووە، بووە هۆى داڕوخانى هێزى نەرمى ئەمريكا، ئەو راپرسيەى پەيمانگەى گالوب ئەنجامى دا، لە %30 كە لە (134) وڵات پاڵپشتى سياسەتى ئەمريكا دەكرا، كە تێڕوانيان ئەرێنى بوو، بەرانبەر ئەمريكا، لە كاتێكدا ئەوەش واتە كەمبوونەوەى ئاڕاستەى ئەرێنى بەرانبەر ئەمريكا، كە بەرێژەى (20%) ئەمريكا پاڵپشتى لەسەر ئاستى جيهانى لە سەردەمى ترامپ كەمبويتەوە، بە بەراورد بە سەردەمى باراك ئۆباما.
ئەنجامەكانى يەكەم جارى ئەمريكا
گرنگترين هۆكارەكانى داڕوخانى هێزى نەرم لە سياسەتى ئەمريكا، يەكەم جار لەسەردەمى ترامپ تەبەنى كرا، كە دروستكردنى هەژموون بوو بەسەر گەلان و دۆشينيان، كە ئەوە دەستەواژەى ترامپ بوو، لەبرى تيشكخستنە سەر بەها ديموكراسييەكان و راكێشانى وڵاتان بۆ پەيڕەوكردنى ديموكراسى ئەمريكى.
ئاشكرايە ئەمريكا لە ديموكراسى و مافەكانى مرۆڤ و ئازادى راگەياندن داماڵاوە، بەوەش ترامپ رۆشنبيرى و سياسەتى ئەمريكاى كەمكردەوە بۆ ئەوەى سەرنجى ئەوانەى ترى پێ راكێشێت، ئايە كەسێك بڕوا بە فليمەكانى هۆڵيۆد دەكات، كە ئەمريكا وا وێنادەكات، وڵاتێكى ديموكراسى و خۆشگوزەرانە، مافى مرۆڤ تێيدا پارێزراوە، لە كاتێك سەيرى شانازييەكانى ترامپ و رێنمايى و هاوپەيمانييەكانى دەكات لەگەڵ دەسەڵاتدارە ستەمكارەكان بۆ تاڵاكردنى سامانى ئەو گەلان، ئەوەش چەند جياوازى زۆرە؟
هۆليۆد فليمى سەرنج راكێش بەرهەم دەهێنێت، بۆ ئەوەى جيهان بە ئەمريكا سەرسام بێت، كە (وڵاتى رۆشنبيرييە)، بەڵام هەڵسوكەوتى سياسى ئەمريكا لەسەردەمى ترامپ، راستگۆيى ئەو فليمانە و شانازى و خۆبەگەورەزانين و لوتبەرزى هێز و بەكارهێنانى پێوەرى دووفاقى بۆ بەدەستهێنانى بەرژەوەندييەكان و پێشێلكردنى پرەنسيپ و بەهاكانى داڕوخاند.
ئايە ئەمريكا سەركەوتوو دەبێت لە گێڕانەوەى هێزى نەرم لەدواى ترامپ، ئايە بايدن دەتوانێت گەلانى جيها بڕوا پێبهێنێت، كە دەكرێت ئەمريكا پارێزەرى ديموكراسى و مافى مرۆڤ بێت، كە تائێستاش ئەمريكا شايەنى سەرسامييە؟.
ئەو ئالنگەرييەى رووبەڕووى بايدن دەبێتەوە، گەورەترە لە تواناكانى، بايدن پێويستى بە بوێرى و حكيمەت و تواناى حكومدان هەيە بۆ بەكارهێنانى هێز، هەروەها بەرزكردنەوەى بەها و پرەنسيپەكان و رێزگرتنى مافى گەلان بۆ دياريكردنى چارەنووسيان و بنياتنانى سيستەمى ديموكراسى و ئازدبوون لە پاشۆكيەتى ئەمريكا، ئايە بايدن دەتوانى رووبەڕووى ئەو ئالنگەريانە ببێتەوە؟!.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment