داعش له‌ باشوورى كه‌ركووك هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر بازگه‌یه‌كى پۆلیس عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

تیرۆریستانى داعش ئه‌مڕۆ له‌ باشوورى كه‌ركووك هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر بازگه‌یه‌كى پۆلیس، له‌ ئه‌نجامدا 14 پۆلیس كوژراون و شه‌شیان بریندارن.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ پێنجى ئه‌یلوول له‌ ناحیه‌ى ره‌شاد له‌ باشوورى كه‌ركووك تیرۆریستانى داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر بازگه‌یه‌كى پۆلیس و له‌ ئه‌نجامدا چه‌ندان كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانى.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسى عێراق به‌ ماڵپه‌ڕى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى راگه‌یاندووه‌، له‌ هێرشه‌كه‌دا 14 پۆلیس كوژراون و شه‌ش كه‌سیش بریندارن.
ئه‌فسه‌رێك كه‌ ناوى ئاشكرا نه‌كراوه‌، به‌ سكاى نیوز ده‌ڵێ، "هێرشه‌كه‌ گه‌وره‌ بوو، ته‌واوى جۆره‌كانى چه‌كى تێدا به‌كارهاتووه‌".
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، پۆلیس به‌رپه‌رچى هێرشه‌كه‌ى داوه‌ته‌وه‌ و شه‌ڕ و پێكدادان چه‌ند كاتژمێرێكى خایاندووه‌.
هاوكات شه‌وى رابردوو تیرۆریستانى داعش هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر هێزێكى عێراق له‌ نزیك مه‌خموور، به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان سێ سه‌ربازى عێراق بوونه‌ته‌ قوربانى ئه‌و كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین