پەرلەمانى عێراق تەنیا یەك دانیشتنى تر دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

سەلیم شوشکەیی ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پەرلەمانی عێراق پێویستی بە هیچ دانیشتنێکی تر نییە تەنیا یەك دانیشتن نەبێت، ئەویش بۆ هەڵوەشاندنەوەی خۆی، سێ رۆژ بەر لە هەڵبژاردن دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 31 ی ئاب، سەلیم شوشکەی ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق بۆ نوچەنێت گووتی، ''پەرلەمانی عێراق پێویستی بە هیچ دانیشتنێکی تر نییە، بۆ هەڵوەشاندنەوەشی لەبەر ئەوەی پێشووتر چەند مانگێك لەمەوبەر دەنگی لەسەر دراوە کە هەرکاتێك هەڵبژاردن ئەنجامدرا سێ رۆژ پێش ئەو بەروارە ".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ به‌ دوورى ده‌زانێ پرۆسه‌ى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان به‌ربه‌رستى بێته‌ به‌رده‌م و گوتى، "پەرلەمان هەڵدەوەشێتەوە، بە مەرجێك هەڵبژاردن لە عێراقدا ئەنجام بدرێت. هیچ بەربەستێکیشی بۆ دروست نابێت، چونکە دەنگی لەسەر دراوە مەگەر هەڵبژاردن نەکرێت یاخود دوابخرێت یاخود بەربەستێك بۆ هەڵبژاردن دروست ببێت، ئەو کات پەرلەمان لە شوێنی خۆی دەمێنێتەوە".

دوێنێ په‌رله‌مانى عێراق هه‌وڵى دا دانیشتنێك ئه‌نجام بدات، به‌ڵام به‌ هۆى ته‌واونه‌بوونى رێژه‌ى یاسایى ئاماده‌بووان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین