سەرۆک کۆمارى فەرەنسا گەیشتەوە هەولێر کوردستانی

نوچەنێت:

ئیمانوێل ماکرۆن، کۆتایی بە سەردانییەکەى شارى مووسڵ هێنا و دەگەڕێتەوە بۆ هەولێر، کە وا بڕیارە لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانى کۆببێتەوە.

ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە (29)ى ئابى (2021)، ئیمانوێل ماکرۆن، سەردانى کۆتایى بە سەردانییەکەى بۆ شارى مووسڵ هێنا و وا بڕیارە بگەڕێتەوە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى هەرێمى کوردستان کۆببێتەوە.

سەرۆک کۆمارى فەرەنسا، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا لە مزگەوتى نوور بە ڕۆژنامەنووسانى ڕاگەیاند، دەگەڕێمەوە هەولێر و لەگەڵ براى بەڕێزم سەرۆک مەسعود بارزانى کۆدەبمەوە.

دواى خواردنى نانى نێوەڕۆ لە هەولێر، بڕیارە ئێوارەى ئەمڕۆ ئیمانوێل ماکرۆن لەگەڵ هەر یەکە لە سەرۆک مسعود بارزانى، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، د. ڕێواز فایق، سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان و بەرپرسانى حکومى کۆببێتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین