ئیمانوێل ماکرۆن: ئێمە هاوکار بووین لە چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوان هەولێر و بەغدا
نوچەنێت:
سەرۆک کۆمارى فەرەنسا، ئەمڕۆ لە شارى مووسڵ ڕایگەیاند، لە دواى رێفراندۆمى کوردستان و رووداوەکانى (16)ى ئۆکتۆبەر، ئێمە هاوکاربووین لە چارەسەرکردنى گرژییەکانى نێوان هەولێر و بەغدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە (29)ى ئابى (2021)، ئیمانوێل ماکرۆن لە شارى مووسڵ لەکاتى سەردانیکردنى مزگەوتى نوور، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنووسیدا ڕاگەیاند، ئەو کاتەی پەیوەندیی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان ئاڵۆز بوو، ئێمە هاوکاری هەردوولامان کرد بۆ چاککردنەوەی ئەو پەیوەندییانە، ئێمە کاردەکەین بۆ پێشکێشکردنی ئاسانکاری و دروستکردنی پەیوەندییەکان.
ئیمانوێل ماکرۆن ئاماژەى بەوەشکرد، کە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان و مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراق گفتوگۆى کردووە، هەرێمى کوردستان و عێراق هەردوولا ویستى چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوانیان هەیە.
لە بارەى ئاوارە و ئێزدییەکانى شەنگال گووتى، پێویستە سەرجەم ئاوارەکانى عێراق بگەڕێنەوە زێدى خۆیان، پێویستە سەقامگیرى تەواو لە شەنگال دەستەبەر بکرێ، بۆ ئەوەى خەڵکى شەنگال بتوانن بگەڕێنەوە ناوچەکانى خۆیان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment