هه‌ڵه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران كازمى و شاندى عێراق تووڕه‌ ده‌كات ئێران

نوچه‌نێت

دوێنێ له‌ كۆنگره‌ى به‌غدا حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵاهیان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران گوتى، "قه‌باره‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى ئێران و عێراق ده‌گاته‌ 300 ملیار دۆلار". ئه‌و ژماره‌یه‌ یه‌كسه‌ر شاندى عێراقى تووڕه‌ كرد و مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى له‌ وه‌ڵامدا گوتى، "ژماره‌ دروسته‌كه‌ 13 ملیار دۆلاره‌".

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 29ى ئاب ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى CNN له‌ راپۆرتێكدا باس له‌و هه‌ڵه‌یه‌ ده‌كات كه‌ عه‌بدوڵاهیان له‌ كۆنگره‌ى به‌غدا كردوویه‌تى. ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت عه‌بدوڵاهیان كه‌متر له‌ مانگێكه‌ وه‌ك وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ده‌ستى به‌ كاره‌كانى كردووه‌ و یه‌كه‌م سه‌ردانیشى دوێنێ بوو، كه‌چى تووشى هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره‌ بوو.

له‌ میانه‌ى كۆنگره‌كه‌ عه‌بدوڵاهیان گوتى، "قه‌باره‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى نێوان عێراق و ئێران ده‌گاته‌ 300 ملیار دۆلار" مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به‌په‌له‌ روونكردنه‌وه‌ى دا و گوتى، "ژماره‌ راسته‌كه‌ 13 ملیار دۆلاره‌".

به‌گوێره‌ى ئه‌و وێنه‌ و ڤیدیۆیانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، به‌رپرسانى عێراق كاردانه‌وه‌ى جیاوازیان له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ هه‌بووه‌ له‌وانه‌ هه‌ندێكیان پێكه‌نیون و هه‌ندێكیش سه‌ریان سوڕماوه‌. له‌وانه‌ ڤیدیۆكه‌ى فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق زیاتر له‌ هه‌ر ڤیدیۆیه‌كى تر بڵاو بووه‌ته‌وه‌.

جیا له‌مه‌یش له‌ كاتى وێنه‌گرتن  وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران پرۆتۆكۆلى تێكداوه‌ و له‌ ریزى سه‌رۆكه‌كان وه‌ستاوه‌، كه‌چى ده‌بووایه‌ له‌ ریزى دووه‌م له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌كانى ده‌ره‌وه‌ بوه‌ستێ.


 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین