ئیسرائیل ستایشى هه‌نگاوه‌كه‌ى عێراق ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌یه‌كى ئیسرائیلى سه‌رنجى خۆى له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونى لووتكه‌ى به‌غدا بۆ وڵاتانى دراوسێ ده‌دات و پێیوایه‌ هه‌نگاوێكى گرنگه‌ بۆ گێڕانه‌وه‌ى رۆڵى عێراق له‌ ناوچه‌كه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 28ى ئاب ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى باس له‌ سه‌رنجى به‌رپرسانى ئیسرائیل ده‌كات له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونى لووتكه‌ى به‌غدا و ئاماژه‌ بۆ راپۆرتێك ده‌كات كه‌ له‌ رۆژنامه‌ى جورزالیم نیوز بڵاوكراوه‌.

به‌رپرسێكى باڵاى ئیسرائیل كه‌ ناوى ئاشكرا نه‌كراوه‌ به‌ رۆژنامه‌ ئیسرائیلییه‌كه‌ ده‌ڵێ، "ئه‌م لووتكه‌یه‌ گرنگه‌ چونكه‌ وڵاتانى دراوسێ و هى تر به‌ یه‌كه‌وه‌ كۆ ده‌كاته‌وه‌".

دواتریش ده‌ڵێ، "ئه‌م ماوه‌یه‌ بۆ عێراق زۆر گرنگه‌، چونكه‌ له‌ واده‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان نزیك ده‌بێته‌وه‌ و عێراق نایه‌وێ ناوچه‌ى ململانێى بێت، ئه‌و به‌م ساڵانه‌ى دوایى به‌ ده‌ست جه‌نگه‌وه‌ ناڵاندوویه‌تى".

ئه‌مڕۆ لووتكه‌ى به‌غدا به‌ ئاماده‌بوونى نۆ وڵات به‌ڕێوه‌ده‌چێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، چه‌ندان بابه‌تى ئه‌منى و ئابوورى و سیاسى تاوتوێ بكرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین