چاودێرێك: چیتر فه‌ڕه‌نسا ته‌نیا به‌ چاوێكى مرۆیى سه‌یرى هه‌رێمى كوردستان ناكات کوردستانی

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

هه‌ڵمه‌ت غه‌ریب چاودێری سیاسى باس له‌ گرنگى سه‌ردانه‌كه‌ى ئیمانوێل ماكرۆنى سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و پێیوایه‌ له‌ رووى ئابوورى و سیاسییه‌وه‌ گرنگه‌ و ده‌شڵێ، "چیتر فه‌ڕه‌نسا ته‌نیا به‌ چاوێكى مرۆییانه‌ سه‌یرى هه‌رێمى كوردستان ناكات".

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 28ى ئاب ئیمانوێل ماكرۆنى سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكات، هه‌ڵمه‌ت غه‌ریب چاودێرى سیاسى و مامۆستاى یاساى نێوده‌وڵه‌تى له‌ زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین، له‌ لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت گوتى، "هەرێمی کوردستان یەکێکە لەو ناوچانەی کە به‌ هۆى فەڕەنسییه‌کان ئەو ناوچە ئارامیەی لێ دروست بووە، فەڕەنسا وەکو ساڵەکانى 90 نییە کە تەنیا بە چاوێکی ئینسانیانە سەیری دۆخی کورد بکات لە عێراقدا. فەڕەنسا سەیری کوردستان دەکات لە ئێستادا کە دەسەڵاتە و حکومەتی هەیە و ناوچەیەکی گەورەی جوگرافیا لە هەرێمی کوردستان ئیدارە دەکرێت. بۆیە بە لایەوە گرنگە بەرژەوەندیەکانی خۆی لە ئێستادا لەو هەرێمە جوگرافیایە پارێزراو بێت بە تایبەتی بەرژەوەندیە ئابوورییەکانى".

سه‌باره‌ت به‌ هێڵه‌ گشتییه‌كانى سیاسه‌تى ئیمانوێل ماكرۆنى سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا، هه‌ڵمه‌ت غه‌ریب گوتى، "سەرۆک ماکرۆن لەرووی سیاسەتەوە کەسێکی ناوه‌ندگیره‌، بەڵام بە باکگراوندێکی ئابوورییه‌وه‌ له‌ به‌رژوه‌ندییه‌كانى فەڕەنسا دەڕوانێت. پێشتر ئەو پیاوه‌ راوێژکار بووە لە بانكێكى گەورەی ئەوروپی، ئەوە باکگراوندە ئابووریەکەیه‌تی وای لێدەکات کە بە دواى به‌رژوه‌ندى ئابوورى وڵاته‌كه‌ى بگه‌ڕێت له‌و ناوچانه‌ى كه‌ په‌یوه‌ندى دیپلۆماسییان له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا به‌هێزه،‌ هەرێمی کوردستانیش یەکێکە لەو ناوچانە".

وه‌ك نموونه‌یه‌ك ئه‌و چاودێره‌ سیاسییه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى مووسڵ و ناوچه‌كانى ترى عێراق كه‌ به‌هۆى شه‌ڕى داعش وێرانه‌ن، جگه‌ له‌وه‌ دۆسیه‌ى وزه‌، ئه‌مانه‌ ئه‌و بابه‌تانه‌ كه‌ كۆمپانیاكانى فه‌ڕه‌نسا ده‌یانه‌وێ وه‌به‌رهێنانى تێدا بكه‌ن. هه‌ڵمه‌ت غه‌ریب دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ "فه‌ڕه‌نسا ده‌یه‌وێ به‌ باكگراوه‌ندێكى ته‌واو ئابوورى بگه‌ڕێته‌وه‌ ناوچه‌كانى عێراق".

له‌كۆتایى شرۆڤه‌كارییه‌كه‌ى بۆ نوچه‌نێت هه‌ڵمه‌ت غه‌ریب باسى له‌ گرنگى سه‌ردانه‌كه‌ى ماكرۆن بۆ كوردستان كرد و گوتى، "گرنگی زۆرى بۆ هەرێمی کوردستان هه‌یه‌، فەڕەنسا دەتوانێت رۆڵیکی باشی هەبێت بۆ گەشەسەندنی هەرێمی کوردستان هانی كۆمپانیاى تۆتاڵێ فەرەنسی بدات کە بێت لە هەرێم وه‌به‌رهێنان له‌ کێڵگەی زیاتری نەوت بکات. ئەو کات ئێمە بازاڕێکی نوێ بۆ نه‌وتى هەرێمی کوردستان دەکەینەوه‌"
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین