كوشتنى نورزان ناڕه‌زاییه‌كى گه‌وره‌ى لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌ هەواڵ

نوچه‌نێت

چیرۆكى ده‌ستدرێژى كردنه‌سه‌ر و كوشتنى نورزان شه‌مه‌رى له‌ به‌غدا ناڕه‌زاییه‌كى تووندى لێده‌كه‌وێته‌وه‌، پۆلیسیش ورده‌كارى تاوانه‌كه‌ ئاشكرا ده‌كات.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 26ى ئاب، چالاكوانانى عێراق له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان خه‌ریكى هه‌ڵمه‌ت و ده‌ربڕینى ناڕه‌زایین له‌به‌رانبه‌ر كوشتنى كچێكى ته‌مه‌ن 20 ساڵ به‌ ناوى نورزان شه‌مه‌رى. ئه‌وه‌ى نیگه‌رانییه‌كانى زیادكردووه‌ ئه‌وه‌یه‌ نورزان له‌لایه‌ن سێ پیاوه‌وه‌  ده‌ستدرێژى كراوه‌ته‌ سه‌ر و دواتریش كوژراوه‌.

ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى ئاشكراى كردووه‌، كه‌ ئه‌و كچه‌ له‌ گه‌ڕه‌كى جادریه‌ به‌غدا كاتێك له‌ كارى كافتریا گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ سێ كه‌س فڕاندوویانه‌ و دواى ده‌ستدرێژى به‌ چه‌قۆ كوشتوویانه‌.

به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان نورزان له‌ 2001 له‌دایكبووه‌ و  بێ باوكه‌ و ته‌نیا دایكێكى هه‌یه‌ كه‌ خۆى به‌خێوكه‌رى دایكى بووه‌.

به‌گوێره‌ى هه‌ندێك زانیارى نافه‌رمى رێژه‌ى تووندوتیژى دژ به‌ ژنان له‌ عێراق به‌ به‌راورد به‌ ساڵانى رابردوو 12% زیادى كردووه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین