دوو  لایه‌نى به‌هێزى سوننه‌ هاوپه‌یمانى ده‌كه‌ن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

حه‌یده‌ر مولا سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانى ته‌قه‌دوم ئاشكراى كردووه‌، له‌دواى راگه‌یاندنى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن هاوپه‌یمانه‌كه‌یان كه‌ له‌لایه‌ن محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى عه‌زم به‌ سه‌رۆكایه‌تى خه‌میس خه‌نجه‌ر هاوپه‌یمانییه‌كى گه‌وره‌ پێكده‌هێنن.

حه‌یده‌ر مولا په‌رله‌مانتارى پێشوو و سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانى ته‌قه‌دوم "پێشكه‌وتن" شه‌وى رابردوو 24ى ئاب لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز داوه‌ و ئاشكراى كردووه‌، ئه‌و لێدوانانه‌ى له‌ لایه‌ن به‌رپرسانى هاوپه‌یمانى ته‌قه‌دوم و هاوپه‌یمانى عه‌زم له‌ دژى یه‌كتر بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌، ته‌نیا ركابه‌ریى هه‌ڵبژاردنه‌ و هیچ ململانێیه‌كى سیاسى له‌سه‌ر ئاستى ستراتیژ له‌نێوانیان له‌ ئارا نییه‌.

ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى ته‌قه‌دوم  ده‌ڵێ، "له‌وانه‌یه‌ له‌دواى هه‌ڵبژاردن هه‌ر دوو هاوپه‌یمانى عه‌زم و ته‌قه‌دوم له‌ژێر رۆشنایى ئه‌نجامه‌كان هاوپه‌یمانییه‌كى سیاسى پێكبهێنن".

سوننه‌كان سێ هاوپه‌یمانى دیارییان هه‌یه‌ و به‌گوێره‌ى ناوچه‌كانى عێراق "ئه‌نبار، مووسڵ، سه‌لاحه‌دین" دابه‌ش ده‌بن، به‌ جیا له‌لایه‌ن محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان، ئوسامه‌ نوجه‌یفى سه‌رۆكى پێشووترى په‌رله‌مان و خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین