بۆ پاشگه‌زكردنه‌وه‌ى لایه‌نه‌ كشاوه‌كانى هه‌ڵبژاردن په‌نا ده‌برێته‌ به‌ر وڵاتانى كه‌نداو عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراقى له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كى سیاسى ئاشكراى كردووه‌، لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان داوایان له‌ وڵاتانى كه‌نداو كردووه‌، هه‌وڵى پاشگه‌زكردنه‌وه‌ى لایه‌نه‌ كشاوه‌كانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ بدات، تا به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن.

دوێنێ سێشه‌ممه‌ 24ى ئاب رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراق راپۆرتێكى له‌باره‌ى مشتومڕى لایه‌نه‌ شیعه‌كان له‌سه‌ر دواخستنى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، ئاشكراى كردووه‌ دوو كۆبوونه‌وه‌ى لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن كراوه‌ و له‌ كۆبوونه‌وه‌كان  لایه‌نه‌ كشاوه‌كان چه‌ند واده‌یه‌كیان پێشنیار كردووه‌ كه‌ هه‌موویان ده‌كه‌ونه‌ ساڵى داهاتوو 2020 . كه‌چى ته‌واوى ئه‌و پێشنیارانه‌ ره‌تكراونه‌ته‌وه‌.

له‌به‌شێكى ترى راپۆرته‌كه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كى سیاسى ئاشكراى كردووه‌، سه‌رجه‌م ئه‌و پێشنیارانه‌ ره‌تكراونه‌ته‌وه‌ و لایه‌نه‌كانى تر پێداگریى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن ده‌بێت هه‌ڵبژاردن له‌ 10ى تشرینى یه‌كه‌م بكرێت.

له‌ راپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كرێت داوا له‌ وڵاتانى كه‌نداو كراوه‌، گفتوگۆ  له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ كشاوه‌كان بكه‌ن و بۆ ئه‌وه‌ى له‌ بایكۆتكردن پاشگه‌زیان بكه‌نه‌وه‌ و به‌شدارى هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین