له شارێکی عێراقی بەرزترین ئاستى تووندوتیژی دژ به ژنان تۆمار دەکرێت
لاڤین عومەر: نوچەنێت
فوئاد کەریم بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی زیقار لە باشووری عێراق ئاشکرای کردووە لە شەش مانگی رابردوو زیاتر له ٣٠٠ حاڵەتی تووندوتیژی ژنان لە شارەکە تۆمار کراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ ئاب فوئاد کەریم بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی زیقار (ناسریە) لە باشووری عێراق بۆ ماڵپەری بەغدا تودەی ئاشکراى کردووە، "لە نیوەی یەکەمی ئهمساڵ زیاتر لە ٣٠٠ حاڵەتی تووندوتیژی دژ بە ژنان لە زیقار تۆمار کراوە".
لە لێدوانەکەی فوئاد کەریم دووپاتی دەکاتەوە، بە داتا لە بەشی پۆلیسی خێزانی هەموو ئەو کەیسانە تۆمارکراون.
ئەو بەرپرسەی پۆلیسی زیقار روونی دەکاتەوە ئەمساڵ بەرزترین رێژەی تووندوتیژی ژنان لە شارەکە تۆمار کراوە بە شێوەیەک تەنیا لە شەش مانگدا نزیکەی تەواوی ساڵی رابردوو تووندوتیژی کراوە، چونکە کۆی دۆسیەکانی تووندوتیژی لە زیقار لە ساڵی( ٢٠٢٠) (٤٠٠ )حاڵەت بووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment