هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى تا كۆتایى 2023 له عێراق ده‌مێننه‌وه
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 23ى ئاب رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌بى جه‌دید" له راپۆرتێكدا ئاشكراى كردووه، هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش تا كۆتایى 2023 له عێراق ده‌مێننه‌وه. ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه بڕیاره تا كۆتایى ئه‌مساڵ هێزه جه‌نگاوه‌ره‌كانى ئه‌مریكا له عێراق بكشێنه‌وه.
به‌رپرسێكى باڵاى سه‌ربازى عێراق كه له گفتوگۆكانى نێوان عێراق و ئه‌مریكا به‌شدار بووه، قسه‌ى بۆ رۆژنامه‌كه كردووه به‌ڵام ناوى ئاشكرا نه‌كراوه. ئه‌و به‌رپرسه دووپاتى كردووه‌ته‌وه به دوور ده‌زانرێت تا كۆتایى 2023 هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له عێراق بكشێنه‌وه.
به‌رپرسه‌كه ده‌ڵێ، "عێراق هێشتا پێویستى به كۆششه‌كانى هاوپه‌یمانانان هه‌یه له پاڵپشتى ئاسمانى، راهێنان، دابینكردنى كه‌لوپه‌لى سه‌ربازى، كۆتاهێنان به ئه‌ركى هێزه جه‌نگاوه‌ره‌كانى ئه‌مریكا ماناى ئه‌وه نییه رۆڵى هاوپه‌یمانان ته‌واو بووه".
هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش له ئه‌یلوولى ساڵى 2014 به سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا دانراوه، له 83 وڵات و رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى پێكدێت و ئه‌ركى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى رێكخراوى تیرۆریستى داعشه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment