سه‌لیم شووشكه‌یى: موقته‌دا سه‌در مه‌به‌ستى بێت ناهێڵێ هه‌ڵبژاردن بكرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

سه‌لیم شووشكه‌یى ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى له‌ په‌رله‌مانى عێراق ئاشكراى ده‌كات، موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه‌ له‌ بایكۆتكردنى هه‌ڵبژاردن دوو مه‌رجى هه‌یه‌ و ده‌شڵێ، "ئه‌گه‌ر سه‌در مه‌به‌ستى بێت ناهێڵى هه‌ڵبژاردن بكرێت".

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 21ى ئاب كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراق دووپاتى كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ هه‌ڵبژاردن له‌ كاتى خۆى ده‌كرێت و زۆربه‌ى ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واو كراون.

كه‌چى تا ئێستا زۆرێك له‌ په‌رله‌مانتاران و چاودێرانى سیاسى گومانیان هه‌یه‌ هه‌ڵبژاردن له‌ كاتى خۆى بكرێت و یان به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه‌ پێیانوایه‌ ئه‌گه‌ر بكرێت ئه‌وا زۆر "خراپ"ده‌بێت.

سه‌لیم شووشكه‌یى په‌رله‌مانتارى كورد و ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى له‌ په‌رله‌مانى عێراق له‌ لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت ئاشكراى كرد، به‌شێك له‌ هۆكاره‌كانى دواخستنى هه‌ڵبژاردن په‌یوه‌ندى به‌و بایكۆته‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ره‌وتى سه‌در و لایه‌نه‌كانى تر كردوویانه‌، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ گوتى، "سه‌در دوو مه‌رجى بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ هه‌یه‌، یه‌كه‌میان دانانى چه‌كى میلیشیاكانه‌ و دووه‌میان ئه‌وه‌یه‌ هه‌ڵبژاردن له‌و كاته‌دا نه‌كرێت کە بۆی دیاری کراوە، كه‌ تا ئێستا هیچ كاتێكى تریشى دیار نه‌كردووه‌".

سه‌لیم شووشكه‌یى پێیوایه‌ فه‌رامۆشكردنى بایكۆتكردنى سه‌در و 25 لایه‌نه‌كه‌ى تر خراپه‌ و ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن بێ ئه‌وان بكرێت ئه‌وا هه‌ڵبژاردنێكى خراپ ده‌بێت و عێراق به‌ره‌و ئه‌نجامێكى شووم ده‌چێت، ده‌شڵێ، "ئه‌گه‌ر سه‌در مه‌به‌ستى بێت ناهێڵى هه‌ڵبژاردن بكرێت".

كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاندووه‌ بۆ ته‌واوى عێراق 130 چاودێرى نێوده‌وڵه‌تى دانراوه‌، سه‌لیم شووشكه‌یى ئه‌و ژماره‌یه‌ به‌ كه‌م ده‌زانێ و ده‌ڵێ، "بازنەکانی هەڵبژاردن زۆرن، بۆ نموونە ئێستا هەولێر پێنج بازنەیە هەژماری بکە ١٣٠ چاودێر کەمە و ناتوانن ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن. نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئاماژەی داوه‌ ئەگەر هەڵبژاردن بەو شێوازەی ئێستا بڕوات پاک نابێت. چونکە چاودێری نێودەوڵەتی به‌ ته‌واوى لەسەر نییه‌. بۆیە من بە هەموو جۆرێك پێموایە ئەو هەڵبژاردنە هەڵبژاردنێک دەبێت، کە لە مێژووی عێراقدا شتی وا خراپ نەبوو بێت".

بڕیاره‌ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق له‌ 10ى تشرینى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ بكرێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین