لە هەرێمی کوردستان توندوتیژی دژ بە ئافرەتان گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە
نوچە: ئافرەتان
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ئاماری شەش مانگی ڕابردوو رادەگەیەنێت و دەڵێت، لەو ماوەیەدا هیچ ژنێک نەکوژراوە.
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، کە سەر بە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا هیچ ئافرەتیێک نەکوژراوە.
بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان لە ئاماری شەش مانگی رابردوویدا ئەوەشی خستۆتەڕوو، کە لەو ماوەیەدا ئافرەتێک خۆی کوشتووە و چوار ئافرەتی دیکە خۆیان سوتاندووە.
هەر بە گوێرەی ئامارەکە ئەو بەڕێوەبەرایەتییە (١٠٤٤) سکاڵا تۆمار کراوە.
لە بەشێکی دیکەی ئامارەکانی شەش مانگی رابردووی بەڕێوەبەرایەتییەکە، (١٠) حاڵەتی توندوتیژی سێکسی تۆمار کراوە.
جێگەی ئاماژە پێکردنە، کە لە بەراورد بە ئاماری شەش مانگی کۆتایی ساڵی رابردوو (٢٠٢٠) رێژەی توندوتیژی کەمتر بووە.
دەقی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیەکانی دژی ئافرەتان و خێزان لە هەرێمی کوردستان لە ئاماری ٦ مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢١. ٢٠٢١
بەڕێوەبەرایەتی | کوشتن | خۆکوشتن | خۆسوتان | سکاڵا | سێکسی |
هەولێر | 0 | 0 | 2 | 231 | 5 |
دهۆک | 0 | 1 | 1 | 334 | 3 |
سلێمانی | 0 | 0 | 0 | 304 | 0 |
گەرمیان | 0 | 0 | 0 | 87 | 1 |
ڕاپەڕین | 0 | 0 | 0 | 49 | 0 |
سۆران | 0 | 0 | 1 | 39 | 1 |
کۆی گشتی | 0 | 1 | 4 | 1044 | 10 |
ئاماری بەڕێوەبەرایەتیەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیەکانی دژی ئافرەتان و خێزان لە هەرێمی کوردستان لە ئاماری ٦ مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠
شوێن | کوشتن | خۆکوشتن | خۆسوتان | سکاڵا | سێکسی |
هەولێر | 0 | 0 | 0 | 238 | 0 |
دهۆک | 0 | 1 | 2 | 208 | 2 |
سلێمانی | 0 | 0 | 0 | 134 | 0 |
گەرمیان | 0 | 0 | 0 | 58 | 0 |
ڕاپەڕین | 0 | 1 | 1 | 23 | 0 |
سۆران | 0 | 0 | 0 | 15 | 0 |
کۆی گشتی | 0 | 2 | 3 | 676 | 2 |
ئاماری توندوتیژییەکانی دژی ژنان و خێزان
لە کۆی (١٢) مانگی ساڵی (٢٠٢٠)
مانگ | کوشتن | خۆکوشتن | خۆسوتان | سکاڵا | سێکسی |
هەولێر | 15 | 16 | 24 | 4392 | 52 |
دهۆک | 4 | 14 | 21 | 2217 | 26 |
سلێمانی | 5 | 2 | 8 | 2290 | 7 |
گەرمیان | 1 | 0 | 2 | 898 | 12 |
ڕاپەڕین | 0 | 3 | 4 | 342 | 20 |
سۆران | 0 | 3 | 8 | 231 | 8 |
ک. گشتی | 25 | 38 | 67 | 10370 | 125 |
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان، مقەدەم فەرمان لە لێدوانکی تایبەت بۆ نوچە گوتی ''لە کاتی کۆرونادا راپرسییەکی ئەلیکترۆنیمان دانا ئەو ژنانەی کە توندوتیژییان بەرامبەرکرا دەیانتوانی بە ئاسانی دەستیان پێڕابگات. بۆیە لەو ئامارە ئەلیکتۆنییەدا رێژەی توندوتیژییەکان زیاتربوو لەو ئامارەی کە بە کاغەز ئەنجامدرابوو''.
دەشتی ئەحمەد، توێژەری کۆمەڵایەتی سەبارەت بە ئامارەکان گوتی ''لە دۆخی نائاساییدا رێژەی توندوتیژییەکان زیاد دەکات، چونکە دۆخی ناجێگیری تەندروستی کاریگەری لەسەر دۆخی ئابوری و کۆمەڵایەتیش دەبێت. ئامارەکان جیاوازییان هەیە، چونکە پێموایە ئەگەر ئەوانەش دەستیان بە بنکەکانی توندوتیژی دەگات، لەگەڵ ئەو ئامارەی لە واقعدا هەیە جیاوازی هەیە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment