لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگرى: نۆره‌ى ده‌ركردنى هێزه‌كانى توركیا له‌ عێراق هاتووه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى له‌ په‌رله‌مانى عێراق دووپات له‌ مه‌ترسی هێزه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر ئاسایشى عێراق ده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێ، "كاتى ئه‌وه‌ هاتووه‌ حكومه‌تى عێراق به‌ خێرایى ئه‌و هێزانه‌ ده‌ربكات".

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 17ى ئاب، به‌در زیادى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى له‌ په‌رله‌مانى عێراق له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى ده‌ڵێ، "كاتى ئه‌وه‌ هاتووه‌ حكومه‌تى عێراق به‌ خێرایى جووڵه‌ بكات بۆ ده‌ركردنى هێزه‌كانى توركیا له‌سه‌ر خاكى عێراق".

به‌در زیادى له‌ به‌شێكى ترى لێدوانه‌كه‌ى روونى ده‌كاته‌وه‌، بوونى هێزه‌كانى توركیا پێشێلكردنى سه‌روه‌ریى عێراق و هۆكارێكه‌ بۆ ناسه‌قامگیرى ئاسایشى عێراق.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ده‌ڵێ، "هێزه‌كانى توركیا رۆژ له‌دواى رۆژ به‌شێوه‌یه‌كى گه‌وره‌تر و مه‌ترسیدارتر بۆ ناو خاكى عێراق له‌شكركێشى ده‌كه‌ن، بۆیه‌ پێویست حكومه‌ت به‌ هه‌موو رێگه‌ گونجاوه‌كان كۆتایى به‌و ئاماده‌ییه‌ نایاسايی و ناڕه‌واییه‌ بهێنێ".

توركیا چه‌ندان بنكه‌ى سه‌ربازى له‌ عێراق هه‌یه‌ و وێراى ره‌خنه‌ به‌رده‌وامه‌كانى به‌رپرسانى عێراق، به‌ڵام تا ئێستا حكومه‌تى عێراق هه‌ڵوێستى تووندى له‌به‌رانبه‌ر هێرش و له‌شكركێشییه‌كانى توركیا نه‌بووه‌.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین