یه‌كێتییه‌كانى هه‌ولێر په‌یامى ناڕه‌زایى به‌ هاوسه‌رۆك و سه‌ركردایه‌تى حزبه‌كه‌یان ده‌ده‌ن کوردستانی

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ په‌یامێك به‌ ناوى كه‌سوكارى پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان و شه‌هیدانى یه‌كێتى به‌ هاوسه‌رۆك و ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى دراوه‌، وێراى خسته‌ڕووى چه‌ند داواكارییه‌ك، له‌ لێكه‌وته‌ى خراپى به‌رده‌وامبوونى كێشه‌كانى ناو یه‌كێتى ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 16ى ئاب، كۆمه‌ڵێك كادیرى یه‌كێتى له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى له‌ هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌ و له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى په‌یامێكیان خسته‌ڕوو كه‌ ئاراسته‌ى هاوسه‌رۆكه‌كان و ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى كراوه‌.

له‌ په‌یامه‌كه‌یان پێنج خاڵ خراونه‌ڕوو له‌وانه‌ داوا ده‌كرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ناوخۆى یه‌كێتى پشت به‌و په‌یڕه‌وه‌ ببه‌سترێت كه‌ له‌ كۆنگره‌ى چواره‌مى یه‌كێتى گه‌ڵاڵه‌ بووه‌ و دووه‌میان داوا ده‌كرێت ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى كۆببێته‌وه‌ و له‌ سێیه‌م خاڵیشدا هاتووه‌ ده‌بێت میدیاكانى یه‌كێتى له‌و كێشه‌كان به‌ دوور بخرێت. داوایش له‌ ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى ده‌كرێت له‌ ئه‌گه‌رى پابه‌ندنه‌بوونى هاوسه‌رۆكه‌كان به‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى یه‌كێتى ئه‌وا بڕیارى سڕكردنیان بدات تا كۆنگره‌ى داهاتوو.

له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ هۆشدارى ئه‌وه‌یش ده‌درێت له‌ هه‌ر لێكه‌وته‌یه‌كى خراپ ئه‌وا مه‌كته‌بى سیاسى و ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى به‌رپرس ده‌بێت نه‌وه‌ك كادیرانى یه‌كێتى .

له‌ هه‌شتى ته‌مووزى رابردوو كێشه‌ له‌ نێوان بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتى دروست بووه‌ و تا ئێستایش به‌رده‌وامه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین