كاندیدى تاڵیبان بۆ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌فغانستان ئاشكرا ده‌بێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕى سكاى نیوز ئاشكراى ده‌كات یه‌كێك له‌ چوار سه‌ركرده‌ دیاره‌كانى بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبان له‌ قۆناغى داهاتوو ده‌سه‌ڵاتى ئه‌فغانستان به‌ ده‌ست ده‌گرن.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 15ى ئاب كابولى پایته‌ختى ئه‌فغانستان كه‌وته‌وه‌ ده‌ست بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبان، ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ كه‌ 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ لایه‌ن هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ له‌ ده‌سه‌ڵات لادرا. ئه‌مڕۆ سه‌رۆك و به‌رپرسانى یه‌كه‌مى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌فغانستان وڵاتیان جێهێشت و سه‌ركرده‌كانى تاڵیبان چوونه‌ ناو كۆشكى سه‌رۆكایه‌تى وڵات له‌ كابول.

ماڵپه‌ڕى سكاى نیوز له‌ راپۆرتێكدا ده‌ڵێ، "چاوه‌ڕوان ده‌كرێت یه‌كێك له‌ چوار سه‌ركرده‌كه‌ دیاره‌كه‌ى تاڵیبان ده‌سه‌ڵات به‌ ده‌سته‌وه‌ بگرێت".

یه‌كه‌میان هیبه‌توڵا ئاخوندزاده‌یه‌ كه‌ رێبه‌رى بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبانه‌، دووه‌میان عه‌بدولغه‌نى براده‌ره‌ كه‌ به‌ عه‌قڵى سیاسى و دیپلۆماسى بزووتنه‌وه‌كه‌ داده‌نرێـت، سێیه‌میان سیراج حه‌قانى به‌ دووه‌م پیاوى سه‌ربازى داده‌نرێت له‌ناو بزووتنه‌وه‌كه‌ سه‌رۆكى تۆڕى حه‌قانییه‌ كه‌ زۆربه‌ى كرده‌ توندڕه‌وه‌كان و تیرۆریستییه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌و تۆڕه‌وه‌ ئه‌نجام دراون.

چواره‌میان یه‌عقووب محه‌مه‌د عومه‌ره‌ كه‌ سه‌رۆكى لیژنه‌ى سه‌ربازى بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبانه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین