توێژینەوەیەک: کۆچبەران ئابووریی شارەکانی بەریتانیایان بوژاندووەتەوە ئابووری جیهان

نوچه‌نێت

توێژینەوەیەکی نوێ لە بەریتانیاوە دەریخستووە ئەو شارانەی بەریتانیا کە زۆرترین ژمارەی کۆچبەری بیانییان تێدایە و زۆرترین فرەجۆریی دانیشتووانیان هەیە، گەشەیەکی ئابووریی باشتریان هەیە لەو شارانەی کەمترین کۆچبەریان تێدایە و دانیشتووانیان چونیەکن.

توێژینەوەکە، کە رۆژنامەی ئیندیپێندنتی بەریتانی ئاماژەیپێکردووە، دەڵێ ئەم ئەنجامە پێچەوانەی ئەو ڕووانگە نەرێنییەیە کە لەبارەی پرسی کۆچبەرییەوە هەیە و لە بەرەنجامیشدا دەڵێت "تاوەکوو فرەجۆریی دانیشتووان زیاتر بێت، گەشە و پێشکەوتن زیاتردەبێت".

بۆ گەیشتن بەم ئەنجامە، توێژەرەکان داتای ٢٨٥ ناوچەیان وەرگرتووە لە بەریتانیا لەنێوان ساڵانی ٢٠١١ و ٢٠١٩ دا و لەسەر بنەمای زانستی و بە بەڵگەی ژمارەیی، دەریانخستووە کۆچبەرەکان ڕۆڵی ئەرێنیان بۆ سەر شارەکانی بەریتانیا هەیە.

توێژەرەکان ڕێنماییان دیاریکردوە بۆ حکومەت و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان بۆ چۆنیەتی ئیدارەدانی گۆڕانی دیمۆگرافی کە هاوشان بێت لەگەڵ گەشەی ئابووری.

توێژەران داوادەکەن بە ئەرێنی مامەڵە لەگەڵ پرسی کۆچبەری بکرێت و وەزارەتی ناوخۆ ئاساکانی کۆچبەری نوێبکاتەوە بەجۆرێک ئاسانکاری بۆ هەمەڕەنگیی کۆمەڵگە بکات.

هەروەک داوا لە سیاسەتوانان کراوە چاو بە دۆسیەی کۆچبەریدا بخشێننەوە و سنوورێک دابنێن بۆ سیاسەتەکانی دژبەری کۆچبەری.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین