سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا هۆشدارى بە وڵاتان دەدەن کوردستانی

نوچەنێت:

به‌یانیى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ (17/شوبات/2024) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ كۆنفرانسى ئاساییشى میونشن له‌ ئه‌ڵمانیا، له‌گه‌ڵ ده‌یڤد كامیرۆن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا كۆبووه‌وه‌.

ڕاگەیێندراوەکەى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان دەڵێت، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا "دوایین پێشهات و ئاڵنگارییه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانیان، هه‌ڵبژاردن و دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان"، تاوتوێکرد.

سەرۆکى هەرێمى کوردستان و كامیرۆن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا "دید و تێڕوانینى خۆیان له‌سه‌ر پێشهاته‌ ئه‌منییه‌كان و به‌ئامانجگرتنى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له‌ عێراق و كاردانه‌وه‌یان، شه‌ڕ له‌ غه‌ززه‌ و دۆخى شڵه‌ژاوى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست خسته‌ڕوو. له‌مباره‌یه‌وه‌ جه‌ختیان كرده‌وه‌ كه‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زیاترى ئاڵۆزییه‌كان، مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌ى جددى له‌سه‌ر سه‌قامگیریى ناوچه‌كه‌ دروست ده‌كات."

هاوكات "هاریكاریى هاوبه‌شى به‌ریتانیا و هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ئه‌منى و سیاسیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، مه‌ترسییه‌كانى داعش له‌سه‌ر عێراق و سووریا و پرسى كۆچى نایاسایى"، باس كران.

ئەوەش لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا پابه‌ندیى وڵاته‌كه‌ى "به‌ به‌رده‌وامیى هاوكارى و پشتگیرى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان دووپات كرده‌وه‌. لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ستایشى پشتگیرى و هه‌ڵوێستى به‌ریتانیاى به‌رامبه‌ر‌ به‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین