مه‌ترسیدارترین میلیشیاى ئێران كامه‌یه‌؟ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

گروپى سەراياى خاوەن خوێنەكان (ئەوليائودەم)، ميلیشيايەكن، ديوى دووەمى ئەو گروپانەن، كە گومان دەکرێ پەيوەندييان بە ميلیشياى عەسائيبى ئەهلى حەق هەيە، ئەو گروپە چەند جارێك بەرپرسيارێتى خۆيان لە هێرشكردنە سەر بنکە سەربازییەکانى ئەمريكا و هێرشە مووشەكييەكانى سەر هەرێمى كوردستانى راگەياندووە.

ناو: گرووپەكانى ئەوليائودەم

جۆرى رێكخستن: گروپێكن رووى دووەمى جێبەجێكردنى چالاكى سەربازىى و هێرشە ناوخۆييەكانى دژ بە ئەمريكان لە عێراق.

مێژوو و ئامانج:

بۆ يەكەم جار ئەو گرووپە لە (٢٤/٨/٢٠٢٠)لە رێگەى هێرشكردنە سەر كاروانێكى عێراقى، كە گومانى هەڵگرتنى كەلوپەلى ئەمريكيان لێ دەكردن، لە رێگەى گرتە ڤيديۆيەكى هێرشەكە خۆيان راگەياند، هەروەها لە هەشتى ئەيلوولى هەمان ساڵ جارێكى تر بەرپرسيارێتى خۆيان لە هێرشكردنە سەر كاروانێكى تر راگەياند، ئەمجارەيان لە كەناڵى (سابرين نيوز) بەياننامەكەيان بڵاوكردەوە، بەياننامەكە دروشمى خۆيانى لەسەر بوو.

لە مانگى تشرينى يەكەمى (٢٠٢٠) ئەو  میليشيايە ئەنجامدانى دووەمين چالاكييان بڵاوكردەوە.

 لە (٢٦ى كانوونى دووەمى (٢٠٢١) لەسەر كەناڵى سابرين بڵاوكرايەوە، كە جارێكى تر گروپى ئەوليائودەم كاروانێكى ئەمريكيان بە ئامانج گرتووە، لە دووى مانگى شوباتى ئەو ساڵ بەياننامەيەكيان بڵاوكردەوە، ئەمجارەش بەياننامەكە هەڵگرى دروشمى ئەو گروپە بوو.

لە (١٦)ى شوباتى (٢٠٢١) كەناڵى سابرين هەواڵێكى بڵاوكردەوە كە گرووپى ئەوليائودەم بەرپرسيارێتى خۆيان لە هێرشە موشەكييەكانى سەر هێزەكانى هاوپەيمانان لە هەولێر راگەياند،  دواى خولەكێك كەناڵى سابرين بەياننامەيەكى بەناوى سەراياى ئەوليائودەم بڵاوكردەوە، كە دروشمى گروپەكەيانى لەسەر بوو، ئەوەش بووە راگەياندنى فەرمى ئەو گرووپە، لەگەڵ ئەوەش دەزگا ئەمنييەكانى كوردستان دواتر دانپێدانانى تۆمەتبارانى ئەو كردەيان بڵاوكردەوە، تۆمەتبارەكان ئاماژەيان بەوە كرد، ئەو ئەندامى میليشياكانى سەيد شوهەدائن، دواتر حكومەتى ئەمريكا رايگەياند، لەو بڕوايەداين، "ميليشياكانى سەيد شوهەدا و حزبوڵا هێرشەكەى سەر هەولێريان ئەنجام داوە".

 سەركردايەتى سەرايايى ئەوليائودەم:

بەڵگەكان ئەوە ئاشكرا دەكەن، ئەو گروپە پەيوەنديان لەگەڵ ميلیشيايى (عەسائيبى ئەهلى حەق) هەيە، ئەوەش بەپشتبەستن بەشيكردنەوەى پەيوەنديى نێوان كەناڵەكانى، كە (سەراياى ئەوليائودەم و عەسائيبى ئەهلى حەق) بەڕێوەى دەبەن.

بەڵگەكان ئەوەش روون دەكەنەوە، ئەو گرووپە سەر بە ميليشياكانى (سەيدشوهەدا و حزبوڵا)ن، بەهۆى تێوەگلانى ئەو گرووپانە لە هێرشەموشەكيەكانى سەر هەولێر.

سابرين نيوز

كەناڵەكانى سابيرين و كەناڵەكانى ترى سەر بە عەسائيبى ئەهلى حەق چەند جارێك ناوى سەراياى ئەوليائودەميان هێناوە، بەڵام كەناڵە ناوخۆييەكانى وەك  (وەحدە ١٠٠٠٠ و كاف و كيان و ك.ف) ى سەر بەحزبوڵا و كەناڵەكانى تر، هيچ جارێك باسى لەو  گروپە نەكردووە، هەرچەندە هێرشەكانى سەر هەولێر، هێرشى گەورەبوون، ئەو گرووپەش لە مانگى شوبات بەرپرسيارێتى خۆى بەرانبەر ئەو هێرشانە راگەياند، بەڵام ئەو كەناڵەكانى سەر بە حزبوڵا باسيان لەو چالاكييانە نەكرد.

كەناڵەكانى سەر بە سەراياى ئەوليائودەم

ئەو گروپە كەناڵێكيان لە تێليگرام هەيە، بە كەناڵى فەرمى ناسراوە، بەڵام ئەو كەناڵە زۆر  كاريگەر نييە، لەمانگى ئابى (٢٠٢٠ تا مانگى ئازارى (٢٠٢١) تەنيا چوار لێدوان و ڤيديۆى هێرشەكانى بڵاوكردۆتەوە.

 زۆربەى بڵاوكراوەكانى ترى ئەو گروپە بەياننامە و بانگەشەكانى، كەناڵى سابرين بڵاويدەكاتەوە، كە تا ئەندازەيەكى زۆر خاوەن جەماوەرێكى زۆرترە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین