نوچه‌نێت هۆكاری دانه‌مه‌زراندنی دادگه‌ی تایبه‌ت به گه‌نده‌ڵی ئاشكرا ده‌كات
سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت
ئه‌گه‌رچی تا ئێستا ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له هه‌رێمی كوردستان، كاره‌كانی خۆیان ڕاده‌په‌ڕێنن و ڕاپۆرتی كاروچالاكییهكانیشییان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام نه‌بوونی دادگه‌یه‌كی تایبه‌ت به گه‌نده‌ڵیی، سستی بۆ كاره‌كانییان دروست كردووه، ڕۆژی دووشه‌ممه نۆی ئابی (2021) دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان، له پرێس كۆنفرانسێكدا، ڕاپۆرتی شه‌ش مانگه‌ی ده‌سته‌كه‌یانی خسته‌ڕوو، كه خۆی له كار‌و چالاكییه‌كانییان له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌بینێته‌وه، له‌و پرێس كۆنفرانسه‌دا، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ڕۆژانه له باره‌ی بابه‌ته جیاوازه‌كانی وه‌ك گه‌نده‌ڵی له به‌هه‌ده‌ردانی دارایی و كێشه‌ی كارگێڕیی زانیاری‌یان پێده‌گات و فه‌رمانگه‌ی یاسایی دهستهكهیشییان، به‌دواداچوونییان بۆ ده‌كات.
سه‌عید هه‌ركی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی په‌رله‌مانی كوردستان، به نوچه‌نێتی ڕاگه‌یاند، پێشتر بڕیار له باره‌ی دامه‌زراندنی دادگه‌یه‌كی تایبه‌ت به گه‌نده‌ڵیی دراوه، به‌ڵام تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه، ئه‌مه‌یش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌دای كاری ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌بووه، وه‌ك ئه‌و گوتی، "هه‌بوونی ئه‌و دادگه‌یه ئه‌ركی سه‌رشانی ده‌سته‌كه سووكتر ده‌كات، چونكه به‌شێكی زۆری ئه‌و دادوه‌رانه‌ی كه له نووسینگه‌كانی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كار ده‌كه‌ن، كاری تریش ده‌كه‌ن، بەڵام ئەگەر دادگایەکی تایبەت بە کەیسی گەندەڵی هه‌بێت و کێشەکانی تر نه‌یه‌نه ئه‌و دادگه‌یه، ئەوکات کارەکان ئاسانتر دەبن".
سه‌عید هه‌ركی هۆكاری جێبه‌جێنه‌كردنی بڕیاری دامه‌زراندنی ئه‌و دادگه‌یه‌ی، بۆ گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری گه‌ڕانده‌وه، وه‌ك ئه‌و گوتی، "به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌وه، كه له ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی كران و هه‌روه‌ها دواكه‌وتنی ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی و گۆڕینی ئه‌و دادوه‌رانه‌ی كه خانه‌نشین ده‌یانگرێته‌وه، وایكرد دامه‌زراندنی دادگه‌ی تایبه‌ت به گه‌نده‌ڵی دوا بكه‌وێت".
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان، ده‌سته‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه و له ژێر چاودێری په‌رله‌مانی كوردستاندایه، كه به یاسای ژماره سێی ساڵی (2011) ئه‌ركه‌كانی دیاریكراوه و بریتییه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، له هه‌رێمی كوردستان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment