لە پارێزگاى هەولێر (46) بنکە ڤاکسینى کۆرۆنا دابەش دەکەن تەندرووستی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر ڕاگەیاند، بنکەکانى پێدانى ڤاکسینى کۆرۆنا زیادکراوە و باس لەوەش دەکات لە ئێستادا (46) بنکەى پێدانى ڤاکسین لە هەولێر هەیە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (11)ى ئابى (2021)، دکتۆر سەرهەنگ جەلال، بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستیی هەولێر لە لێدوانێکدا بۆ رووداو گووتى، پێوست ناکات هاووڵاتییان لە هەولێرەوە بچنە شارەکانى دیکە بۆ وەرگرتنى ڤاکسین، چونکە لە (46) بنکەى پێدانى ڤاکسینى کۆرۆنا لە هەولێر هەیە.

دکتۆر سەرهەنگ جەلال روونیشدەکاتەوە، ژمارەی بنکەکانی پێدانى ڤاکسینى فایزەر لە هەولێر زیادکراوە و پێشتر لە هەولێر لە چەند بنکەیەکی کەم فایزەر دابەشدەکرا.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ناو و ناونیشانی ئەو 46 بنكەیەی وەرگرتنی ڤاكسین، داوا دەكات هەموو لایەک پابەندی رێكارەكانی ناوتۆماركردن بن لە رێگەی پۆرتاڵی فەرمی وەزارەتی تەندروستییەوە.

ناو ناونیشانى بنکەکانى دابەشکردنى ڤاکسینى کۆرۆنا لە هەولێر:

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین